دەروازەیەک بۆ خوێندن لە ئەوروپا

بەکالۆریۆس - ماستەر - دکتۆرا - بناغە - دبلۆم

خزمەتگوزارییەکانمان

ڕاوێژكاری

پێش ئه‌وه‌ی بڕیاربده‌یت كه‌ چی و كوێ بۆ تۆ باشه‌، په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌. پێویسته‌ هه‌موو بژارده‌كان ڕون بن بۆت، وه‌ زانیاری ته‌واوت له‌سه‌ریان هه‌بێت. پاشان، به‌ ڕه‌‌چاوكردنی ئاستی خوێندن، ته‌مه‌ن، ئاستی زمان، كات، توانای ماددی، حه‌ز و ویستت، له‌كۆتایشدا بارودۆخۆی ڤیزای وڵاتان پێشنیاری گونجاو ئه‌خه‌ینه‌ به‌رده‌ستتان.

وەرگرتنی قبوڵ

بڕوامان وایه‌ كه‌ ته‌قدیمی چه‌ندین زانكۆ و وڵاتی جیاوازت بۆ بكه‌ین تا شانسی وه‌رگرتنت به‌رزبكه‌ینه‌وه‌، له‌م پڕۆسه‌یه‌دا چی پێویستبێت‌ بۆت ئه‌كه‌ین و چیش له‌سه‌ر تۆ پێویسته‌ هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو ئاگادارت ئه‌كه‌ینه‌وه‌. ئه‌مه‌ ته‌نها چاره‌سه‌ری ستراتیژییه‌، ئه‌گه‌ر نا كه‌یسه‌كه‌ت ئه‌ده‌یته‌ ده‌ستی قه‌ده‌ر و له‌ قه‌له‌قییه‌كی زۆردا ئه‌ژیت.

وەرگرتنی ڤیزا

تاقیكردنه‌وه‌ی زمانت پێئه‌كه‌ین، پاش وه‌رگرتنی قبوڵی خوێندن، زانیاریت ئه‌ده‌ینێ له‌سه‌ر شار و زانكۆكه‌ت. پاشان ئاماده‌ت ئه‌كه‌ین بۆ چاوپێكه‌وتنی كونسوڵخانه‌ تا بزانی چۆن وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ئه‌ده‌یته‌وه‌. گه‌ر به‌ هه‌ر هۆكارێك ڤیزات وه‌رنه‌گرت، ناڵێین خوات له‌گه‌ڵ. بژارده‌ی دووه‌م ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌ستت و به‌رده‌وا‌م ئه‌بین تا ئه‌گه‌ینه‌ ئه‌نجام.

پێش سەفەر

بلیتی فڕۆكه‌ و بیمه‌ی ته‌ندروستیت بۆ ئاماده‌ ئه‌كه‌ین. زانیاریشت ئه‌ده‌ینێ كه‌ چیت پێویسته‌ پێش سه‌فه‌ره‌كه‌ت. جگه‌ له‌مانه‌ش ئه‌توانین له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ئۆنلایندا زانیاری وردت بده‌ینێ له‌سه‌ر شاره‌ نوێیه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ خۆ گونجاندنت.

لە فڕۆکەخانە

با ئێمه‌ ئه‌و درۆیه‌ نه‌كه‌ین كه‌ زۆركه‌س ئه‌یكات. ڕاسته‌ ئه‌توانین بێین به‌ شوێنتدا و بتگه‌یه‌نینه‌ شوێنی مانه‌وه‌كه‌ت و ته‌نانه‌ت دوو ڕۆژیش له‌گه‌ڵت بین تا شاره‌كه‌ت پێبناسێنین و بتبه‌ینه‌ زانكۆكه‌ت، به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌سه‌ر داواكاری و خه‌رجی خۆته‌.

شوێنی مانه‌وه‌

بۆ زۆرێك له‌ زانكۆكان له‌گه‌ڵ وه‌ر‌گرتنی قبوڵی زانكۆ ڕاسته‌خۆ شێنی مانه‌وه‌ش مسۆگه‌ره‌ له‌به‌شی ناوخۆیی زانكۆكه‌، به‌ڵام له‌ هه‌ندێك وڵات ئاسان نییه‌. له‌م حاڵه‌ته‌دا خۆمان ئه‌م كێشه‌یه‌ت بۆ چاره‌سه‌ر ئه‌كه‌ین به‌ ڕه‌چاوكردنی توانای ماددی.

کار

له‌ سه‌رجه‌م وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كان، خوێندكار بۆی هه‌یه‌ هه‌فته‌ی ٢٠ - ٢٥ كاتژمێر كاربكات له‌كاتی ده‌وامدا. وه‌ له ‌هاوینیشدا بۆی هه‌یه‌ فوول-تایم كار بكات. ئێمه‌ زانیاریت ئه‌ده‌ینێ ده‌رباره‌ی دۆزینه‌وه‌ و ته‌قدیمكردنی كار، له‌ وه‌ زیاریش له‌هه‌ندێك وڵاتدا.

ئیقامه‌

زانیاری ته‌واوت ئه‌ده‌ینێ له‌سه‌ر ته‌قدیمكردنی ئیقامه‌ پێش به‌سه‌رچوونی ڤیزاكه‌ت، خه‌میشت نه‌بێ مسۆگه‌ره‌. هاوكاریت ئه‌كه‌ین سه‌رجه‌م پێویستیه‌كانت ئاماده‌ بكه‌یت، له‌ حاڵه‌تی په‌له‌شدا ڕێنمایت ئه‌كه‌ین تا له‌ زوترین كاتدا وه‌ریبگریت.

پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕ

جارێك به‌ پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی ئیراسمه‌س چومه‌ته‌ نه‌رویج، جارێكیش هۆڵه‌ندا. هه‌موو خوێندكارێك مافی هه‌یه‌ سمسته‌رێك یان ساڵێك له‌ خوێندنه‌كه‌ی له‌ وڵاتێكیتر ته‌واوبكات. ئه‌مه‌شتان بۆ ئاسان ئه‌كه‌ین تا دوو وڵات، دوو كلتور، دوو كۆمه‌ڵگا ببینن.

پاش ته‌واوكردنی خوێندن

هاوكارت ئه‌بین له‌ وه‌رگرتنی ئیقامه‌ی كار له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی كاردا. بێگومان ئه‌مانه‌ خزمه‌تگواری پێدانی زانیارین، ئه‌گه‌ر كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی پێیستت به‌ پارێزه‌ر بوو ئێمه‌ كاره‌كه‌ت بۆ ئه‌خه‌ینه‌ سه‌رپێ و باقیه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆته‌.

ڤیزای بازرگانی

ئه‌گه‌ر خاوه‌نی بزنزی خۆتی، ئه‌وه‌ سه‌رجه‌م كاره‌كانت بۆ ئه‌كه‌ین تا بتوانی گه‌شتی وڵاتان بكه‌یت به‌ مه‌به‌ستی بازرگانی. ئه‌م جۆره‌ ڤیزایه‌ ئه‌كرێ خێزانیش بگرێته‌وه‌ به‌پێی جۆری بزنزه‌كه‌ و وڵاتی داواكراو. بۆ زانیاری زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌.

ڤیزای ته‌ندروستی

گه‌ر خوانه‌كرده‌ نه‌خۆشییه‌كت هه‌یه‌ چاره‌سه‌ره‌كه‌ی له‌ كوردستان به‌رده‌ست نییه‌، پڕۆسه‌ی ڕێكخستنی سه‌ره‌ی پزیشكت بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ین له‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتووكان. پاشان كاره‌كانت بۆ ده‌كه‌ین له‌ وه‌رگرتنی ڤیزاوه‌ تا دابینكردنی وه‌رگێڕ.