دەربارەی ئێمە

له‌ نێوان ساڵانی ٢٠١٦ - ٢٠١٨ زۆر هه‌وڵمدا بچمه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی خوێندن. پاش سه‌ردانكردنی چه‌ندین كۆمپانیا و پرسیاركردن له‌‌ زۆر خوێندكاری كورد له‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كان، هێشتا بۆم ڕوون نه‌بوو كه‌ ئه‌بێ كێ كاره‌كانم بۆ بكات و چۆن ده‌ستپێبكه‌م. له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٨ دا تاقیكردنه‌وه‌ی تۆفڵ بكه‌م، ئه‌وسا ٨١ م هێنا كه‌ به‌رامبه‌ری ٦.٥ ئایه‌ڵسه‌. پاشان بڕیارمدا بۆخۆم كاره‌كان بكه‌م چونكه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌یانوت كاره‌كانت بۆ ئه‌كه‌ین نه‌خۆیان ئه‌وروپایان بینیبوو، نه‌ ئینگلیزییه‌كی باشیان ئه‌زانی. ته‌قدیمی چه‌ند زانكۆیه‌كی به‌ریتانیا و سێ زانكۆی پۆڵه‌ندام كرد له‌گه‌ڵ زانكۆیه‌كی ئیسپانیا. توانیم قبوڵ له‌ زانكۆیه‌كی پۆڵه‌ندا و زانكۆكه‌ی ئیسپانیا و سێ زانكۆی به‌ریتانیا وه‌ربگرم. به‌ هۆكاری گونجاوی نرخی خوێندن و تاڕاده‌یه‌ك ئاسانی ڤیزا له‌و ساڵه‌دا، زانكۆی ڤرۆتسواڤم هه‌ڵبژارد له‌ پۆڵه‌ندا، پاشان له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی وه‌رگرتنی قبوڵی كۆتایی زانكۆ و ته‌قدیماتی ڤیزا ڕۆیشتم. لێتان ناشارمه‌وه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ زۆر قه‌له‌ق بووم و چه‌ندین هه‌ڵه‌شم كرد چونكه‌ شاره‌زا نه‌بووم. له‌كۆتایدا و له‌مانگی دوانزه‌ی ٢٠١٨ ڤیزام وه‌گرت و هاتمه‌ پۆڵه‌ندا. به‌ڕاستی پاره‌یه‌كی زۆرم سه‌رفكرد دیسان له‌به‌رئه‌وه‌ی شاره‌زا نه‌بووم، جگه‌ له‌وه‌ش زۆر دره‌نگ ده‌ستمكرد به‌ خوێنه‌كه‌م، ئه‌سڵه‌ن كه‌ یه‌كه‌م ڕۆژ چومه‌ زانكۆ خوێندكاره‌كان وتیان سمسته‌ر وا ته‌واوئه‌بێ، زۆر قورسه‌ ده‌ربچی. له‌كۆتایی ساڵدا یه‌كه‌م بووم. هه‌موو ئه‌و ناره‌‌‌حه‌تیانه‌ وایانلێكردم كه‌ تا دوو ساڵ زیاتریش به‌به‌رده‌وامی زانیاریم ئه‌دا به‌وانه‌ی ئه‌یانه‌ویست بێنه‌ده‌ره‌وه‌ بۆ خوێندن. له‌ ساڵی ٢٠٢٠ بڕیارمدا ئه‌مه‌ بكه‌مه‌ پیشه‌ تا كاتێكی باشی بۆ ته‌رخان بكه‌م و بتوانم قوڵ ببمه‌وه‌ له‌ كاره‌كه‌دا. له‌و ساوه‌، ناكۆتا زانیاریمان داوه‌ به‌ خه‌ڵك، كارمان بۆ چه‌ندین خوێندكار كردووه‌ بۆ به‌شێكی زۆر له‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كان، وه‌ له‌كۆتایشا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ بوینه‌ هاوڕێ كه‌ هاتونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌. به‌ پێویستی ئه‌زانم باگراوندی خۆمتان بۆ باسبكه‌م تا بزانی كاره‌كه‌ت به‌ كێ ئه‌سپێری. له‌ ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا له‌ پێنج وڵاتی جیاواز خوێندومه‌، دوو ماسته‌رم ته‌واوكردووه‌ و ئێستاش خوێندكاری دكتۆرام. له‌م زانكۆیانه‌ی‌ خواره‌وه‌ خوێندوومه‌: ١- زانكۆی ڤڕۆتسواڤ (پۆڵه‌ندا): ماسته‌ر له‌ ئابوری به‌ڕێوه‌بردن ٢- زانكۆی ئۆسلۆ (نه‌رویج): ماسته‌ر له‌ ئابوری كۆمه‌ڵایه‌تی ٣- زانكۆی ڕۆته‌ردام (هۆڵه‌ندا): ماسته‌ر له‌ ئابوری دارای (یه‌ك سمسته‌ر به‌ پرۆگرامی ئاڵوگۆڕ) ٤- زانكۆی ئۆكسفۆرد (به‌ریتانیا): توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر دارایی كۆمپانیا (یه‌ك سمسته‌ر) ٥- زانكۆی ته‌كنیكی ئۆستراڤا (چیك): دكتۆرا له‌ ئابوری جگه‌ له‌ به‌ریتانیا كه‌ له‌ كاتی كۆڤیدا بوو و پێویست نه‌بوو بچمه‌ ئه‌وێ، له‌ سه‌رجه‌م وڵاته‌كانیتر ئیقامه‌ی خوێندن و مانه‌وه‌م وه‌رگرتووه‌. جگه‌ له‌مانه‌ش له‌ بانكی سته‌یت ستریت ماوه‌یه‌ك له‌ پۆڵه‌ندا كارم كردووه‌ پاش ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌م. ئه‌مه‌ زۆر دڵخۆشكه‌ره‌ كه‌ له‌هه‌ر وڵاتێ بخوێنیت ئه‌توانی ته‌قدیمی كار بكه‌یت، پاشان له‌وێ بژیت و بمێنیته‌وه‌. له‌ نێوان ساڵانی ٢٠١٦ - ٢٠١٨ زۆر هه‌وڵمدا بچمه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی خوێندن. پاش سه‌ردانكردنی چه‌ندین كۆمپانیا و پرسیاركردن له‌‌ زۆر خوێندكاری كورد له‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كان، هێشتا بۆم ڕوون نه‌بوو كه‌ ئه‌بێ كێ كاره‌كانم بۆ بكات و چۆن ده‌ستپێبكه‌م. له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٨ دا تاقیكردنه‌وه‌ی تۆفڵ بكه‌م، ئه‌وسا ٨١ م هێنا كه‌ به‌رامبه‌ری ٦.٥ ئایه‌ڵسه‌. پاشان بڕیارمدا بۆخۆم كاره‌كان بكه‌م چونكه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌یانوت كاره‌كانت بۆ ئه‌كه‌ین نه‌خۆیان ئه‌وروپایان بینیبوو، نه‌ ئینگلیزییه‌كی باشیان ئه‌زانی.

تیمی ئیمە

وه‌لید عه‌زیز عبدالله‌

به‌ڕێوه‌به‌ر

بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری - زانکۆی سلیمانی ماسته‌ر له‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئابوری - زانكۆی ڤڕۆتسواڤ ماسته‌ر له‌ ئابوری - زانكۆی ئۆسلۆ خوێندكاری دكتۆرا له‌ ئابوری - زانكۆی ته‌كنیكی ئۆستراڤا

میران عزیز صاڵح

گەشەپێدەر - ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری

بەکالۆریۆس لە زانستی کۆمپیوتەر - زانکۆی سلیمانی

ڕاستی جەمال محمد

به‌ڕێوه‌به‌ری سۆشیال میدیا

به‌كالۆریۆس له‌ زانستی كۆمپیوته‌ر - زانكۆی هەڵەبجە

داروین مصطفی عزیز

گەشەپێدەر - ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری

به‌كالۆریۆس له‌ زانستی كۆمپیوته‌ر - زانكۆی سلێمانی ماستەر لە ئەندازیاری ئینتەرنێت - زانکۆی ڤڕۆتسواڤ