ChatGPT چییە ؟

♦️ ڕەنگە گوێبیستی (ChatGPT) بووبیت، کە دەنگدانەوەیەکی گەورەی لە جیهاندا دروست کرد. ♦️مۆدێلێکی نوێی زمانە کە لەلایەن کۆمپانیای (OpenAI) کە یەکێکە لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی بواری زیرەکی دەستکرد پەرەی پێدراوە. 🔸ئامانج لێی وەڵامدانەوەی هاوشێوەی مرۆڤە بۆ ئەو پرسیار و دەقانەی ئاڕاستەی دەکرێت، بەجۆرێک توانای تێگەشتنی لە زمانی ئاسایی مرۆڤ هەیە و دەتوانێت وەڵامی کۆمەڵێك بابەت و پرسیاری بەرفراوان بداتەوە. 🔸جگە پێشکەش کردنی زانیاری، دەتوانێت گفتوگۆ بکات، چیرۆک بگێڕێتەوە، پێشنیار بکات و تەنانەت گاڵتەشت لەگەڵ بکات😁، تەنانەت دەتوانێت دەقەکان بەپێی خواستی بەکارهێنەر دابڕێژێتەوە. 🔸سەرەڕای هەموو ئەمانە، بەردەوام فێر دەبێت و بەرەو پێشتر دەچێت، بەهۆی گۆڕانکاری نوێگەری لە داتا و ئەلگۆریسمەکانی. 🔸ساڵی (٢٠٢٠) ناسێنرا، بەڵام تا ئێستا نوێکارییەکانی بەردەوامە. 🔹لە نوێترین پێشهاتدا، کۆمپانیای جەنەڕاڵ مۆتۆرسی خاوەن بڕاندی GMC، لەگەڵ (ChatGPT) ڕێککەوتووە کە چیتر بەکارهێنەر پێویستی بە کەتەلۆگ نەبێت، هەر پرسیارێک هەبێت ڕۆبۆتەکە زۆر بە ئاسانی وەڵامەکانت لەگەڵ هاوبەشی پێ دەکات و کێشەکانت پێ دەڵێت. تێبینی/ خودی ChatGPT زانیاریەکانی پێداین😊.

نوێترین بابەت

بابەتی هاوشێوە