چی دەبێتە جێگرەوەی وزە؟

♦️سەرچاوەی گەورەی داهاتووی وزە چی دەبێت؟🤔 🔸وردە وردە نەوت و هاوبەشەکانی بەرەو کەم بوونەوە دەچن. 🔸کۆگاکانی سوتەمەنی بەردین کەم دەبنەوە. 🔸وێستگەی کارەبای ئەتۆمی تێچووی زۆرە و جێگای زۆری دەوێت. ♦️تەکنەلۆجیایەکی نوێ کە لەلایەن ئەندازیارێکی کیمیاوە پەرەی پێدراوە، ڕەنگە ببێتە جێگرەوەی سووتەمەنی داهاتوو. 🔹ساڵانێکە زاناکان دەیانەوێت ئامێرێک دروست بکەن کە بتوانێت ئاو لە هەوا کۆبکاتەوە و بیگۆڕێت بۆ هایدرۆجین کە بە سوتەمەنی سەوز ناو دەبرێت. 🔹ئەندازیاری کیمیا کیڤن سیڤولا و تیمەکەی توانیویانە ئامێرێک دروست بکەن بۆ ئەم کارە. 🔸سوودیان لە تەکنیکی گەڵای درەخت وەرگرتووە، کە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و ئاو هەڵدەمژن و بەکاریدەهێنن بۆ دروستکردنی شەکر بە یارمەتی تیشکی خۆر، بە جۆرێک تیشکی خۆر هەڵدەمژن و لە شێوەی شەکردا هەڵیدەگرن. 🔸ئەم ئامێرەی دروستیان کردووە شتێکی هاوشێوەی ئەمە دەکات(وزەی خۆر لە شێوەی هایدرۆجین هەڵدەگرێت)، کاتێک ئامێرەکە لە هەوادا دەهێڵدرێتەوە بە چەند تەکنیکێک، ئاو لە هەوا هەڵدەمژێت بۆ بەرهەمهێنانی هایدرۆجین . 🔹زانست وردە وردە پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێوە و سنووری نیە.

نوێترین بابەت

بابەتی هاوشێوە