سەلمێندراوی گشتی مه‌حاڵ

بۆچی هه‌ڵبژاردن له‌نێوان سێ (یان زیاتر) كاندیدا هه‌ڵه‌یه‌؟ بۆچی پێویسته‌ له‌ نێوان دوو كاندیدا (یاریزانا) هه‌ڵبژێرین ؟ . . تكایه‌ باش سه‌رنج بده‌، له‌م ڕاپرسییه‌دا داوا له‌ سێ كه‌س ئه‌كه‌ین له‌نێوان سێ بژارده‌دا یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م هه‌ڵبژێرن. هه‌ریه‌كه‌یان ژماره‌ یه‌ك ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م بژارده‌ی دڵخوازیان، ژماره‌ دوو ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م بژارده‌ی دووه‌میان، ژماره‌ سێ ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م خراپترین بژارده‌. بۆ نموونه‌، كاروان به‌پله‌ی یه‌كه‌م مێسی، پاشان ڕۆناڵدۆ، له‌كۆتاییدا لیڤا هه‌ڵده‌بژێرێ. له‌كۆتاییدا پاش كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان سه‌یر ئه‌كه‌ین هه‌ریه‌ك له‌ كاروان و به‌ڕێز (زۆرینه‌) مێسی به‌سه‌ر ڕۆناڵدۆدا هه‌ڵه‌بژێرن. هه‌روه‌ها كاروان و سه‌ردار (زۆرینه‌) ڕۆناڵدۆ به‌سه‌ر لیڤادا هه‌ڵه‌بژێرن. به‌لۆجیك مادام زۆرینه‌ مێسی به‌سه‌ر ڕۆناڵدۆ، وه‌ هه‌روه‌ها ڕۆنالدۆ به‌سه‌ر لیڤادا هه‌ڵه‌بژێرن، كه‌واته‌ بێگومان ده‌بێ مێسی به‌سه‌ر لیڤادا هه‌ڵبژێرن. ئه‌مه‌ یاسایه‌كی بیركاری ساده‌یه‌ پێی ئه‌وترێ ترانزیتیڤیتی. بۆنموونه‌ مادام ١٠٠ > ٥٠، وه‌ هه‌روه‌ها ٥٠ > ٢٠، كه‌واته‌ بێگومان ١٠٠ > ٢٠. به‌ڵام سه‌یری ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ بكه‌ن كه‌ سه‌ردار و به‌رێز (زۆرینه‌) دیسان لیڤا به‌سه‌ر مێسیدا هه‌ڵه‌بژێرن. جا ئه‌مه‌ چۆن ئه‌بێ؟ هه‌ربۆیه‌ به‌مه‌ ده‌ڵێن بیردۆزی گشتی ئه‌سته‌م. كه‌واته‌ هه‌ركات له‌ دوو بژارده‌ زیاتر هه‌بوو ئه‌كرێ ئه‌مه‌ دروست ببێ. یه‌كێك له‌ چاره‌سه‌ره‌كان بریتییه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن ته‌نها له‌نێوان دوو كاندیددا. ڕه‌نگه‌ یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی بوونی دوو كاندید له‌ قۆناغی كۆتای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكادا ئه‌مه‌بێت. له‌ هه‌بوونی زیاد له‌ دوو بژارده‌دا، ده‌نگدان له‌ یه‌كێك یان زیاتر له‌م حاڵه‌تانه‌ لاده‌دات: ١- نادكتاتۆری: پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رجه‌م ده‌نگده‌ران له‌به‌رچاو بگیرێ. ٢- ده‌نگی ده‌نگده‌ره‌ شاراوه‌كان (ئه‌وانه‌ی نایانه‌وێ ده‌ربكه‌ون) پێویسته‌ ڕه‌چاو بكرێ. ٣- سه‌ربه‌خۆیی بژارده‌ی ناپه‌یوه‌ندیدار: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ بژارده‌كان نه‌مێنێ پێویسته‌ كاریگه‌ری لسه‌ر بژارده‌كانیتر نه‌بێت. ٤- پێویسته‌ ده‌نگدان بۆ هه‌موو به‌شداربووان هه‌بێ. ٥- پێویسته‌ سه‌رجه‌م ده‌نگده‌ران بتوانن هه‌ڵبژاردن بكه‌ن له‌نێوان بژارده‌كاندا. كاتێك زیاد له‌ دوو بژارده‌ هه‌یه‌ چیدی خاڵی سێیه‌م ڕه‌چاو ناكرێ. بۆ نموونه‌ كاتێك ده‌بینی سێ لایه‌ن ڕكابه‌ری ده‌كه‌ن و دووانیان زۆر له‌پێش سێیه‌من، ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری سێیه‌من به‌شێكی زۆریان ده‌نگ ده‌ده‌ن به‌ یه‌كێك له‌ دوانه‌كه‌یتر چونكه‌ ئه‌زانن سێیه‌م نایباته‌وه‌. ئه‌مه‌ دادپه‌روه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ تێك ئه‌دات. ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌سه‌رده‌می میسی و ڕۆناڵدۆدا زۆر ڕویداوه‌. له‌و ساڵانه‌ی كه‌ كاندیدی زۆر باش هه‌بوه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر، به‌ڵام به‌هۆی قوڵبوونه‌وه‌ی ململانێی ڕۆناڵدۆ و میسی هه‌ر ئه‌وان ده‌نگی زۆریان هێناوه‌ و له‌پێشه‌وه‌ بوون. چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆ گه‌ڕی كۆتایی ته‌نها دوو بژارده‌ بمێنێته‌وه‌ و هه‌ڵبژاردنێكی كه‌مێك بێلایه‌نگری بكرێ.

نوێترین بابەت

بابەتی هاوشێوە