کار گرنگە نەک شوێن

لە کۆمپانیایەک کارم ئەکرد، تەنها بەلایانەوە گرنگبوو چەنە لەدەوامم، نەک چەنە کار ئەکەم. بەشێکی زۆر لەکارە گرنگەکانم لەماڵەوە دەکرد بەڵام هیچ نەدەنرخێندرا. ڕاستە هەندێک کار هەیە دەبێت لە ئۆفیس بکرێت بەڵام ئەکرێت ماڵەوەش شوێنی کاربێت. کۆمپانیا گەورەکان مۆدێلێکی نوێ بەکاردەهێنن پاش کۆڤید کە تێکەڵەیەکە لە ئۆفیس و ماڵەوە. ئەم نەرمی نواندنە هاوکارە لە بەرزکردنەوەی بەرهەمداری کارمەند. کارێک کە لەسەر کۆمپیەتەر و لەماڵەوە دەکرێت بۆ دەبێت کارمەند بچێت لە ئۆفیس بیکات؟ سوود بۆ کۆمپانیا: ١- کەمبوونەوەی تێچوو: ئیدی کۆمپانیا پێویستی بە ئۆفیس و دابینکردنی خزمەتگوزاری کەمترە. ٢- کەمبوونەوەی تێچوونی گواستنەوەی کارمەندان (ئەگەر لەسەر کۆمپانیا بێت). ٣- زیادبوونی بەرهەمداری کارمەند بەپێدانی فلێکسەبیڵیتی (نەرمی): بەشێوەیەکی گشتی مرۆڤ کاتێک بەرهەمدارە کە لەشوێنێک کاربکات بەدڵی خۆی ڕێکیخستبێت و هەست بە ئازادی تەواو بکات، بە بەراورد بە ئۆفیس کە دەبێت بەشێوازێکی فەرمی و بەجلوبەرگی فەرمیەوە کاربکات و ڕێگەی کەمێک پشووی نەبێت کە پێویستییەتی. سوود بۆ کارمەند: ١- فلێکسەبیلیتی (نەرمی): مرۆڤ هەمیشە حەزدەکات بەدڵی خۆی شتەکان بکات. ژینگەی ماڵەوە ئەو چانسەی پێدەدات ئەمە جگە لەوەی دەتوانێت خۆی بەشێک لەکاتەکانی خۆی ڕێک بخات. ٢- کەمبوونەوەی تێچوەکانی: بەردەوام چوونەدەرەوە بۆسەرکار لە چوون، هاتنەوە، نانخواردن و هتد. تێچوویەکی زۆرتریان هەیە بە بەراورد بە کارکردن لەماڵەوە. ٣- بەسەربردنی کاتی زیاتر لەگەڵ خێزان.

نوێترین بابەت

بابەتی هاوشێوە