سەرقاڵی: پۆزلێیان بە کێشەی بەڕێوەبردنەوە

جارێک کۆبونەوەیەکی ئۆنلاینم هەبوو لەگەڵ پرۆفیسۆر ماری کە مامۆستایە لە زانکۆی ڕۆتەردام، ئەمە جگە لەوەی بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی ڕابۆ بانکە لە هۆڵەندا. لەگەڵ ئەوەی کار و مەژغەڵەتی ئەو یەکجار زیاتربوو، هێشتا من کێشەم هەبوو و نەمئەتوانی کاتێک دابنێم، ئەمە لەکاتێکا ئەو کێشەی نەبوو! ئاخەر مەعقول چیە کەسێک دەجار لەتۆ بەرپرسیارێتی کار و وانەبێژی و توێژینەوە و خێزانی زیاتربێ، هێشتا ئەو کاتی هەبێ، تۆ نەتبێ؟ وەڵا ئیتر تۆزێک بەخۆما چومەوە و وتم هەر عەیبەشە، یەڵڵا هەرچی وت ئەڵێم ئامادەم. ئیتر لەکۆتاییا کۆبونەوەکەمان کرد و بڕایەوە. جا تەجروبەم کردووە ئەوانەی لەمن سەرقاڵیان زیاترە کاتیان زیاترە، وە ئەوانەشی سەرقاڵیان زۆر لە من کەمترە کاتیان هەر نییە. خوا عەلیمە بە مانگ ئیشم لەسەر کەیسێک کردووە بۆکەسێک کە خۆی هەفتەی چوار شەو لە سەهۆڵەکەیە، کە داوای شتێکم لێکردووە وتویەتی بەخوا زۆر بێمەجالم 😁 ئاخەر شنو هازا یا حەبیبی. لەمەخۆشتر، هەستەکەم ئەوانەی هەندێک ئیش و کاریان هەیە زۆر حەزەکەن بڵێن ئیشمان هەیە و مەجالمان نییە بەخوا، وا هەستەکەن بەوە مهیم ئەبن. باوکی باوکم هەڵە لێتداوە بەخوا، ڕەنگە بۆ کەسێک کە هیچ لە ئیدارە نەزانێ موعجیببێ بەتۆ کە ئەڵێی من کاتم نییە و یەک دنیا ئیشم هەیە. ڕاستیەکە ئەوەیە تۆ کێشەت هەیە و ئەبێ بەزوترین کات چارەسەری بکەیت، ئەویش ناڕێکخراوی کارەکانتە. دوو هۆکاری هەیە: نەزانین و تەممەڵی. جا ئەگەر لەخۆمەوە دەستپێبکەم، ئەو کاتانەی تاقەتی ڕێکخستنی کارەکانم نییە بەردەوام بێتاقەتم و هەستەکەم دنیایەک کارم بەسەرا کەوتووە. خۆی لەڕاستیا هەروایە، کارم زۆرە بەڵام رێکنەخستن و دانەنانی پلانی هەفتەکە وائەکا شتەکان لەمێشکما هەڵبگرم و هەست بکەم کارگەلێکی زۆرم لەسەرە. ئەمە ئەبێتە زەختی دەرونی و کاریگەری نێگەتیڤ لەسەر ئەدا و مەزاجم دائەنێ. بەڵام ئەو هەفتانەی کە بەردەوام کارەکانم ئەپدەیت ئەکەم لەسەر دەفتەرەکەم (یان کۆمپیوتەرەکەم)، هەست بەهیچ زەختێک ناکەم و سەرجەم کارەکانیشم بەباشی ئەکەم. جگە لەوەش کاتم هەیە بۆ چونەدەرەوەیەک یان بینینی کەسێک یان هەرشتێکیتر. تۆ هەموو کاری هەفتەکە و مانگەکە لە مێشکتابێ، مێشکت پڕئەبێ و هەستەکەی دنیا بەسەر تۆیا کەوتووە. چارەسەر ڕێکخستنە ڕێکخستن. جا وابزانم ئەنشتاین ئەڵێ، ئەوەنە گەمژەنیم شتانێک لە مێشکم خەزن بکەم کە ئەتوانم لەشوێنیتر دایانبنێم. تۆی برادەر کە ئەم پۆستە ئەبینی ڕەنگە بڵێی، ئەوە لەوانەیە مەبەستی منبێت. لەڕاستیا بەڵێ مەبەستم تۆیە 😁 بەڵام نەک لەگۆشەی کەسییەوە. بەگشتی کاتێک لەسەر بابەتێک پۆستئەکەم ئەو بابەتە بەرفراوانە و خەڵکێکی زۆر ئەبینم بەوجۆرەن، هەرگیز تارگێتەکە شەخسەکان نین بەڵکو ئاڕاستەکەیە.

نوێترین بابەت

بابەتی هاوشێوە