ئابوری و دارایی جیاوازن

ئابوری: ئابوری زانستێکی کۆمەڵایەتییە، گرنگی ئەدات بە بەرهەمهێنان و دابەشکردن و بەکارهێنانی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان. ئابوری دەکۆڵێتەوە لە چۆنیەتی بڕیاردانی کەسەکان (بەکارهێنەرەکان و وەبەرهێنەرەکان)، کۆمپانیاکان (بەرهەمهێنەرەکان)، و حکومەت، وەکاریگەییان لە دابەشکردنی سەرچاوەکانی بەرهەمهێنان. ——————————————- ئابوری وورد دەبێتەوە لە: ١- هەڵسوکوتی کەسەکان لە بازاڕدا بە وادانانێک کە خەڵک هۆشیارن (بابڵێین چاک و خراپی خۆیان ئەزانن، هەرچەنە هەندێک جار وانیە) و «باشترین» بۆخۆیان هەڵدەبژێرن ( ئاگاداربە «باشترین» بۆ هەموو کەسەکان وەکیەک نییە). ٢- بڕیاردانی کۆمپانیاکان کە بەجۆرێک بەرهەمهێنان دەکەن کە زۆرترین سودیان بۆ بمێنێتەوە (پاش لێدەرکردنی هەموو تێچووەکان و باج). ٣- هەوڵی حکومەت کە بۆ ڕێکخستنی بازاڕە لەڕێگەی پاراستنی مافەکان، دابینکردنی خزمەتگوزاری گشتی (هەرشتێک کە بازاڕ ناتوانێ دابینیکات)، بەشینەوە (دابەشکردنەوەی داهات بەشێوەیەکی دادپەروەرانە)، ڕێککرنەوەی دەرهاویشتە (خراپەکان)ی بازاڕ، ڕێگریکردن لە مۆنۆپۆڵی (برەودان بە کێبڕکێ)، و جێگیرکردنی ئابوری. ——————————————- دارایی: دارایی دیراسەی کاپیتاڵ و بانکین و پارە و وەبەرهێنانە. ڕەگی هەموو ئەمانە لە ئابوریەوە دێت، کەواتە دارایی بەشێکە لە ئابوری (حسابکە کوڕی/کچی ئابوریە). ئەگەر ئابوری بزانی، لەدارایی تێئەگەی (بەگشتی) بەڵام نابیتە کەسێکی پسپۆڕ (تێکنیکاڵ). بۆئەوەی باش لە دارایی تێبگەی پێویستت بە ساڵێک خوێندنی ئابوری هەیە. پاشان پێویستت بە وردەکاری دارایی هەیە تا لە بەڕیوەبردن و دروستکردن (کریەیشن) و وەبەرهێنانی پارە تێبگەی. کەواتە دارایی خوێندنی پارەیە (بە ووردی) نەک ئابوری. ——————————————- تێبینی: ١- ئەمەم باسکرد (زۆر بە گشتی) چونکە زۆر خەڵک نازانن کە جیاوازن و وەک یەک ئەیانبینن. ٢- دارایی بریتی نییە لە دابەشکردنی موچە 😁 ٣- دارایی یەکێکە لە قورسترین (تێکنیکاڵ ترین ) پیشەکان. پێویستت بە زانستێکی زۆر باشی ئابوری، بیرکاری، ئامار، و زانستی کۆمپیوتەرە تا ببی بە شیکەرەوەیەکی دارایی باش. ٤- وێنەکە ئەڵێ دارایی خاڵی کۆکردنەوەی ئابوری و بەڕێوەبردن و ژمێریارییە. کەواتە، دارایی کۆماندەکاتەوە 🤣

نوێترین بابەت

بابەتی هاوشێوە