هه‌وڵی دارایی: مۆرگان چه‌یس

لە فاینانشیاڵ تایمزەوە: JPMorgam پرۆگرامی کڕینەوەی پشەکانی لە بازارەکاندا ئەوەستێنێت بەهۆی دابەزینی قازانجی لە چارەکی دووەمدا. قازانجی بانکی جه‌ی پی مۆرگان لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا نزیکەی ٣٠% دابەزیوە، بانكه‌كه‌ لەکاتێکدا ئەمەی ڕایگەیاند کە كڕینه‌وه‌ی پشکەکانی ڕادەگرێت بۆئەوەی مەرجە نوێیە توندترەکانی سەرمایەی یەدەگ جێبەجێبکات کە لەلایەن بانکی فیدراڵیەوە سەپێندراوە. ئەنجامەکان لە گەورەترین بانکی ئەمریکی بەپێی سەروەت لە چاوەڕوانی شیکەرەوەکاندا نه‌بوو. قازانجی ئەم چارەکە ٨.٢ ملیار دۆلار بووە کە دەکاتە ٢.٧٦ دۆلار بۆ هەر پشکێک، لەکاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا ١١.٥ ملیار دۆلار بووە، واتە ٣.٧٨ دۆلار بۆ هەر پشکێک. بەپێی داتای کۆدەنگی کە لەلایەن بلومبێرگەوە کۆکراوەتەوە، شیکەرەوەکان پێشبینیان کردبوو قازانجی چارەکەکە ٨.٥ ملیار دۆلار بێت، واتە ٢.٩ دۆلار بۆ هەر پشکێک. بەپێی ماڵپەڕی فاکتسێت، ئەمە یەکەمجاربوو لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ ەوە کە JPM لە پێشبینییەکانی قازانج لابدات، ئەمەش تۆنێکی دابەزینی بۆ داهاتی بانکەکانی دیکەی ئەمریکا دانا. داهاتی بەرزتر لە قەرزدان به‌مه‌به‌ستی بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوود، هەروەها قازانجی باش لە بازرگانیکردن لە بازاڕە ناجێگیرەکانەوە شکستی هێنا لە قەرەبووکردنەوەی دابەزینی گرێبەستکردن. لە بەیاننامەیەکدا، جەیمی دیمۆن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بانکەکە رایگەیاندووە، "بۆ ماوەیەکی کاتی کڕینه‌وه‌ی پشکەکانی ڕاگرتووە" دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو بانکی ناوەندی ئەمریکا دانانی سەرمایەی یەدەگی زیاتركرد لەسەر بانكه‌كان. ڕۆژی پێنجشەممە لە نیویۆرک پێش بازاڕکردن، پشکی JPM نزیکەی ٢.٥% دابەزی. بانکی JPM لەم چارەکەدا ٤٢٨ ملیۆن دۆلاری بۆ یەدەگ زیادکرد لەکاتێکدا نیگەرانییەکان لە زیادبووندایە کە بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوود لەلایەن بانکی ناوەندی ئەمریکاوە ئابووری ئەمریکا بەرەو پاشەکشە دەبات. جێی باسە داهاتی ساڵێک پێشتر بەهۆی خستنه‌سه‌ری یەدەگی ٣ ملیار دۆلارەوە هه‌ڵئاوسا. دیمۆن وتی ئابووری جیهانی مامەڵە لەگەڵ "دوو هۆکاری ناکۆک" دەکات: بازاڕی بەهێزی کارەکانی ئەمریکا و خەرجییەکانی بەکاربەران له‌لایه‌كه‌وه‌، وه‌ گرژییە جیۆپۆلەتیکییەکان، هەڵاوسانی بەرز، کەمبوونەوەی متمانەی بەکاربەران، توندبوونەوەی چەندایەتی و بەرزبوونەوەی ڕێژەکان له‌لایه‌كیتره‌وه‌. لە ماوەیەکی نزیکدا، JPM سوودمەند ده‌بێت لە بەرزبوونەوەی ڕێژەکان. بانکەکە قازانجی سوودی ڕاگەیاندووە، کە جیاوازی نێوان ئەوەی کە لە پارەی دانراو دەیدات و ئەوەی لە قەرز و سەروەت و سامانی دیکە بەدەستی دەهێنێت، ١٥.١ ملیار دۆلارە، کە ساڵ بە ساڵ بە ڕێژەی ١٩% زیادیکردووە. ئەمە گەورەترین زیادبوونی لەو جۆرەبوو لە ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵدا. بانکی JPM ئامانجی خۆی بۆ قازانجی سوود بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بەرزکردەوە، بەبێ کاروباری بازاڕەکانی، بۆ زیاتر لە ٥٨ ملیار دۆلار، لەکاتێکدا پێشتر زیاتر لە ٥٦ ملیار دۆلار بوو. داهاتەکانی بەشی بازرگانی (ترەید) JPM کە سوودی لە چالاکییە قورسەکان وەرگرتووە لەماوەی ناجێگیری ئەم دواییەی بازاڕدا، بە ڕێژەی ١٥% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٧.٨ ملیار دۆلار، کە لە سەرووی ئاستی پێش كۆرۆنا ماوەتەوە و هاوتەریبە لەگەڵ پێشبینییەکانی شیکاران. بەڵام نادڵنیایی ئابووری کاریگەرییەکی ساردکەرەوەی لەسەر گرێبەستکردن هەیە، داهاتی وەبەرهێنانی بانکی بە ڕێژەی ٦١% دابەزیوە و گەیشتووەتە ١.٣٥ ملیار دۆلار، ئەمەش کەمترە لە خەمڵاندنی شیکاران کە ١.٩ ملیار دۆلاربوو.

نوێترین بابەت

بابەتی هاوشێوە