وەبەرهێنان

وابزانم زۆربەی خەڵک وا لە وەبەرهێنان تێئەگا کە پارەیەکی زۆرت هەیە و بزنزی پێوە ئەکەی، بەڵام نا. وەبەرهێنان بریتییە لە بەگەڕخستنی پارە و توانا و وزە و کات بۆ بەدەستهێنانی زیاتر لە داهاتوودا. خەڵک کە وەبەرهێنان ناکا یان نازانێ چۆن بیکا یان وائەزانێ کە بۆ ئەم نییە. با کەمێک زیاتر باسی بکەین. یەکێک لە جۆرەکانی وەبەرهێنان ئەوەیە کە پاشەکەوتەکەت لەگەڵ توانا و زانیاری خۆتا کۆبکەیتەوە و بزنزێکی بچوکی پێ دروست بکەیت. یان ئەوەتا پاشەکەوتەکەت ئەخەیتە بزنزێکیترەوە کە بڕوات وایە سەرکەوتوو ئەبێت. هەندێک کەسیش پارەکانیان ئەخەنە بازاڕی دراوەکان. بەداخەوە بژاردەی ئەوە لە وڵاتی ئێمە نییە کە پارە بخەیتە ستۆک و بۆند مارکێت تا پشکی کۆمپانیا و قەرزی حکومەتەکان بکڕیت. هەندێک لایەن هەن ئەڵێن ئێمە هەمانە بەڵام نازانم چا چەند باوەڕپێکراون. بیریشمان نەچێت لە کوردستان ئیختیاری کریپتۆ کەرێنسی هەیە، زیاتر بۆ سپێکولەیشن و وەبەرهێنانی کورت خایەن باشە. جا ئەمانەی باسم کرد چەند ڕێگەیەکن، ڕێگەیەکیتر هەیە کە تەقلەی بەهەموو ئەمانە لێیاوە 😁 ڕێگەی سلێمان هەڵشۆیی و هاوشێوەکانی. ساڵ نییە چەند کەس و کۆمپانیا و لایەنێک کۆمەڵێ پارەی باش کۆنەکەنەوە و ڕادەکەن. بۆچی و چۆن؟ ئەمە هەمووی لەسەر نائاگایی و نەخوێنەواری دارایی خەڵک وەستاوە. کاتێک چەند نموونەیەکی فەیکی کاتی دروست ئەکەن و پارەکەت بۆ دەبڵ ئەکەن لە ماوەیەکی کەما، ڕێک شۆک ئەبیت و ئەڵێی ئێمەش وەک ئەو خەڵکە، با هەندێک خێر بکەین 😊 جا یەکەم شت کە ئەبێ جەنابت بیزانی تا تێنەکەوی بریتییە لە بزنز مۆدێل. بزنز مۆدیل بە کورتی پێتئەلێت ئەم بزنزە چۆن پارە پەیا ئەکات. پاش بزنز مۆدێل ئەبێ لە دارایی بزنز تێبگەیت. دارایی بزنز پێتئەڵێت لە کوێوە پارە یەت، لە چیا سەرفەکرێ، کەموکورییە داراییەکان چین، چۆن ئەبێ چارەسەر بکرێن. بەڕاستی ئەم پۆستە بۆ ڕیکلام ناکەم بەڵام بە ڕونی هەست ئەکەم کە کۆرسێک لە بواری وەبەرهێنان و بەڕێوەبردنی هەگبە پێویستە. لە داهاتووا ئەم کۆرسەم ئەبێت بەڵام کات نادیارە هێشتا.

نوێترین بابەت

بابەتی هاوشێوە