ڕێگری و پەروەردە

مناڵ تا ئەگاتە ١٨ ساڵ پێویستە ڕێگری لێبکەی لە کردن و بینین و بیستنی هەندێک شتی بێمانا، وە پێویستە پەروەردە قۆناغ بە قۆناغ جێی ڕێگری بگرێتەوە. واتە ڕێگری کاتییە و هەرگیز چارەسەری کێشەکان ناکات بەڵام لەهەندێک قۆناغدا فریاد ڕەسە. تۆ ناتوانی بابەت و کردار و هەڵوێستە نەشیاوەکان نەهێڵیت، ئەسڵەن هەوڵدانێکی لەو شێوە تێنەگەیشتنە لە ڕەگی کێشەکە. زۆرجار هێزێک هەیە ئەیەوێ بەرهەڵستی لە گۆرانی و هەڵوێست و کەسی لاداو لە بەهاکانی کۆمەڵگەیەک بکات. لەڕاستیا ئەمە غیابی پەروەردەی ئەو میللەتەیە کە ئەسڵەن دوای ئەم شتانە ئەکەوێت. بیرمە کەسێکی سەقەت هەبوو لە سۆشیال میدیا هەر بێزم نایە ناوەکەی بهێنم. خوا ئاگادارە نە بیستبووم نە ئەمزانی کێیە، ئەوەندە بۆیان ناردم و وتیان چۆن ئەبێ نەزانی کە فڵان کەس کێیە، تا ناسیم. ئێ ئەو بڕیاری داوە کە سەقەت بێت، ئەوە تۆی کە بەهۆی لاوازی پەروەردەتەوە سەیری ئەکەیت و گەورەی ئەکەیت و ئەیکەیتە ڕەقەم. ئەگەر کۆمەڵگا بەخەبەر بێت سەرنجی ئەم شتانە نادات و ئەم کەسانە وەک تڕی بن گۆم (دوو لەڕوی جەنابتان) سەر ئاو ئەکەون و نامێنن. زۆر شت هەیە کە لای من خراپە لەگەڵ بەها و بۆچوونەکانی من ناگونجێ بەڵام هەرگیز ناچم بەرەنگاری ببمەوە و شەڕی پێبفرۆشم چونکە: یەکەم ئەو مافی خۆیەتی ژیانی خۆی هەڵبژێرێ، دووەم بەرەنگاربوونەوە واتە تۆ مهیمی و کاریگەریت هەیە، ئەمە گەورەتری ئەکا. ئەگەر لەم پۆستە تێگەیشتی، پێشنیار ئەکەم هەرچی کەسێک و پەیجێک و لایەنێک هەیە کە بەهاکانی لەگەڵت ناگونجێ (بەم ئەکاونتەی منیشەوە) بڕۆ لایببە لە سەرجەم سۆشیال میدیاکانت. بەمشێوەیە ژیانت کەمێک پاکتر ئەبێتەوە و ئەتوانی هەوایەکی پاک هەڵمژی.

نوێترین بابەت

بابەتی هاوشێوە