سەرچاوەی مرۆییمان چۆن بەفیڕۆ ئەڕوات؟

تەمەنت لە بیستەکاندایە، کاتی ئەوەیە خۆت دروست بکەیت و گەشە بەخۆت بدەیت. ئەگەر دە پرسیارت لەبواری خوێندن و پیشەکەت لێبکەن هیچی نازانی بەڵام بیستوچوار سەعات لە سۆشیال میدیا خەریکی شەڕی فەلسەفی و کۆمەڵایەتی و ئاینی و سیاسی بێئەوەی لە ئەلف و بێی هیچیان بزانی. ئەمە زۆر خۆشە چونکە سەر بە هەر حیزبێک و ئایدیۆلۆجیەک و دینێک و کلتورێک بیت کۆمەڵێک کەست لەگەڵە و خۆت بەڕاست ئەزانی، وائەزانی بەس تۆ لەدنیا تێگەیشتوویت بێئاگا لەوەی خۆت جارێ نازانی پێناسەیەکی ژیان بکەیت. سەرچاوەی مرۆییمان ئاوا بەبەلاش کۆتایی دێت و تەمەنمان ئەگاتە چل ساڵ خاوەنی هیچ کارامەییەکی تەکنیکی و هونەری نیین چونکە هەموو ژیانمان بە بۆڵەبۆڵ و گوێگرتن لە قسەی قۆڕ و موناقەشەی بێمانا بەسەرچووە. ئیتر چۆن نابینە فلیم و مەهزەلەی دەستی حیزبە هەگبە خاڵییەکان و وڵاتانی دراوسێ! هەر ئەوە دووبارە بکەرەوە و چاوەڕوانی ئەنجامی جیاوازبە. پۆستەکە بخوێنەوە و بڵێ ئاخەر..... بەڵام..... واز بهێنە و تەواو، خۆت ڕزگارکە خۆت. باشترین ڕێگەی یارمەتیدانی هەژاران ئەوەیە خۆت یەکێک نەبی لەوان، ئیتر تێبگە. ئێ وەرە پێنج ساڵ بخوێنە و بخوێنەرەوە، ئەزموونی شوێن و کاری جیاواز بکە، هیچ نەبێ چاکسازی لە خێزان و دەوروبەرەکەت بکە. خەمت نەبێ لەهەر لایەکبیت هیچ لە بابەت نەگۆڕاوە و ناگۆڕێ، لەوەتەی مرۆڤ هەبووە ئەم شەڕە قسانە لەهەموو سایدەکان هەر هەبوون و لایەنگری هیچ لا بێ بازاڕ نەبوون، ئەوەی ڕەنج بەخەسارئەبێ تۆیت دوای بیست ساڵ.

نوێترین بابەت

بابەتی هاوشێوە