دابەزینی نمرە

دابەزینی نمرە: بەشی ئەندازیاری شارستانی بە نموونە لە ڕاستیدا پێموایە هێشتا جێی سەرنجە و ئەبوو زۆر لەوە نزمتربوایە کە ئێستا هەیە. ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی سلێمانی، زانکۆی چەرمۆ، زانکۆی ڕاپەڕین، زانکۆی ئەمریکی، زانکۆی هەڵەبجە، زانکۆی کۆمار هەیە تەنها لە پارزگای سلێمانی. ئەمە لەکاتێکدا نزیکەی دە ساڵە وەبەرهێنان لە کەرتی خانوبەرە لە سلێمانی واستاوە یان زۆر کزە، کەواتە دابەزینەکە لۆجیکییە. بە بۆچونی من خوێندکارێک لە ٩٠ کەمتر بهێنێت ناتوانێ سەرکەوتووبێت لە ئەندازیاری شارستانی، هەڵبەتە زۆرێک لەوانەی نمرەی باشتریشیان هەیە هەر سەرکەوتوو نەبوون. ئەندازیاری ئاسان نییە و توانای زانستی باشی دەوێت جگە لە توانای هونەری. بەڵام زانکۆ ئەهلیەکان هەر زوو ئەم هاوکێشەیەیان تێکدا و بە نمرەی زۆر نزم خوێندکاریان وەرگرت کە دواتر بە کوالیتییەکی زۆرنزمی زانستییەوە چونە بازاڕەوە. ئێستا ئیتر هاوکێشەکە بەتەواوی تێکدەچێت، لەکاتێکدا بازاڕ توانای دابینکردنی کاری دەمێکە نەماوە، لەولاشەوە کۆمەڵێک کەسی کەم توانا یەنە سەرەی بازاڕی کارەوە. ئایا وەزیرێکمان هەیە پلان دابنێ و لە ئابوری بزانێت؟ ئایا زانکۆکان ئەهلییەکان هیچ لە پلان دانان ئەزانن یان تەنها پارە پەیدا ئەکەن؟

نوێترین بابەت

بابەتی هاوشێوە