پرۆگرامی ئیراسمەس (Erasmus) چیــــــە؟

🔹ئیراسمەس پرۆگرام، پڕۆگرامێکی ئاڵوگۆڕە کە زیاتر لە زانکۆکانی ئەوروپادا هەیە. ئیراسمەش پرۆگرام بەم شێوەیە : تۆ ماستەر دەخوێنیت لە زانکۆیەک، بۆ ساڵی دووەم سمستەرێک دەتوانی بچیتە زانکۆیەکی دیکەی ئەوروپا. ♦️چۆن چۆنیــە؟ 🔸ئەو زانکۆیەی تۆ لێی دەخوێنیت، ڕەنگە لەگەڵ چەندین زانکۆی دیکە هاوبەشی هەبێت بۆ هەمان بەش و ئاستی تۆ. بۆ نموونە تۆ ماستەر دەخوێنیت لە یـــاســـا، دەتوانیت لە وێبسایتی زانکۆکەت هاوبەشەکانی زانکۆکەت بدۆزیتەوە. داواکاری پێشکەش دەکەیت بۆ ئەو زانکۆی کە تۆ خواستت لەسەری هەیە . 🔸بەگشتی وەرگیران ئاسانە چونکە کورسیەکان زۆرە یەکدانە و دوان نیە. 🔸سمستەرێک دەچیتە زانکۆی دووەم دەخوێنیت وە ئەشکرێ هەندێ جار درێژی بکەیتەوە بۆ یەک ساڵ، لەم حاڵەتە تۆ بە خوێندکاری زانکۆی خۆت هەژماری، واتە هەر پارەی زانکۆکەی خۆت دەدەیت، وە یەکێتی ئەوروپا هاوکارییەکی مانگانەی بچووکیشت پێشکەش دەکات . 🔸بەگشتی ئامانج لە ئیراسمەس پڕۆگرام بۆ زیاتر تێکەڵبوون و لێکتێگەشتنی نێوان خوێندکارانە، تێکەڵ بوون بە کلتوور و فەرهەنگە جیاوازەکان، فێربوونی زمان. .. هتد. 🔸ئەم پرۆگرامە شتێک نیە ڕاستەوخۆ بتوانیت پێشکەشی کەیت، یا بەکالۆریۆس دەخوێنیت و ساڵی سێیەم داواکاری پێشکەش دەکەیت یان ماستەر و ساڵی دووەم دواکاری پێشکەش دەکەیت.

نوێترین بابەت

بابەتی هاوشێوە