تاقیکردنەوەی ئایەڵس و تۆفڵ

زۆر ئەم پرسیارەم لێکراوە، بۆیە حەزئەکەم وەڵامێکی گونجاو بدەمەوە. هەر کە بەنیازی خوێندن بوویت لەدەرەوە یەکسەر مەچۆ تاقیکردنەوەی ئایەڵس یان تۆفڵ بکەیت. ئەوە بزانە هێنانی نمرەی خوار شەش شتێکی باش نییە و بۆ زۆر زانکۆ گونجاو نییە. ئەم خاڵانە ڕەچاو بکە: ١- پێش هەموو شتێک بزانە هەموو زانکۆ و وڵاتێک تاقیکردنەوەی ئایەڵسی ناوێت، لە هەندێک زانکۆ تەنها توانینی گفتوگۆیەکی باش لە چاوپێکەوتنێکدا بەسە. زۆرێک لە زانکۆکانیش ئەوە قبوڵ ئەکەن کە خوێندنی بەکالۆریۆست بە زمانی ئینگلیزی بووبێت. ٢- ئەگەر پێوسیتت بە ئایەڵس هەبوو یەکسەر ناو مەنووسە بۆ تاقیکردنەوە. سەرەتا تێستێکی خۆت بکە بزانە لە چ ئاستێکدایت، سەرچاوەی ئۆنلاین زۆرە بۆ ئەو مەبەستە. هەر برادەرێکیشت ئینگلیزی باشبوو مەرج نییە بتوانێ ئاستت دیاریبکات، پشت بە سەرچاوەی باش یانە کەسی شارەزا ببەستە. ٣- ئەگەر ئاستەکەت باش نەبوو مەچۆرە خولی ئامادەکاری ئایەڵس چونکە ئەوە بۆ کەسێکە کە ئینگلیزیەکەی باشبێت. لەم حاڵەتەدا تەنها فێری شێوازی تاقیکردنەوەکە ئەبیت، یارمەتیت نادات فێری زمان ببیت. ٤- فێربوونی زمان بە بەرنامە و ئامادەکاری باش ئەکرێت. بیرمەکەوە وەک تاقیکردنەوەکانی زانکۆ بخوێنی بۆی چونکە ئەنجامەکەت باش نابێت. فێربوونی زمان پێویستی بە تەرخانکردنی کات و بەردەوامی و ڕاهێنان هەیە. ٥- پێش ئەوەی بڕیاربدەیت بچیتە کۆرسێک پارەی یەک کاتژمێر بدە بە کەسێکی لێهاتوو تا تێستت بکات و شتێکی باشت بۆ پێشنیاربکات بەپێی پێویستی و ئاستی خۆت. لە کۆتایدا هەموو قسەکانم لە یەک دێڕدا کۆ ئەبێتەوە: بە نەشارەزایی خۆتی تێفرێمەیە با نەخنکێی 😉

نوێترین بابەت

بابەتی هاوشێوە