ئایا پێویسته‌ له‌ زانكۆی باش بخوێنی بۆئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتووبی؟

جۆشوا ئه‌نگریست براوه‌ی خه‌ڵانی نۆبڵ له‌ ئابوریدا بۆ ساڵی ٢٠٢١ ده‌رباره‌ی یه‌كێك له‌و باوه‌ڕه‌ هه‌ڵانه‌ی كه‌ له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوه‌ ئه‌مه‌یه‌: "زۆرێك پێیانوایه‌ هه‌ڵبژاردنی زانكۆی باش كلیلی سه‌ركه‌وتنی پیشه‌ییه‌‌، بۆیه‌ زۆرێك هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له‌ باشترین زانكۆكان بخوێنن. به‌ڵام له‌ڕاستیا ئه‌م كه‌سانه‌ ئه‌گه‌ر له‌ زانكۆی باشیش نه‌خوێنن هه‌ر سه‌ركه‌وتوو ئه‌بن." با دوولای پێچه‌وانه‌ی ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ت بۆ باسبكه‌م و نه‌كه‌ویته‌ هه‌ڵه‌وه‌: ١- كه‌سی به‌توانا و خاوه‌ن ئیراده‌ هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك به‌جدی وه‌ره‌گرێت و هه‌وڵی ته‌واوی خۆی ئه‌دا. خۆ ئه‌گه‌ر سه‌ریشنه‌كه‌وت ده‌ست به‌رنادات و ڕێگه‌یتر ئه‌گرێته‌به‌ر. بۆ نموونه‌ هه‌ر ئه‌وكه‌سه‌ كه‌ نه‌یتوانی له‌زانكۆی باش وه‌ربگیرێت ناڵێ وه‌ڵا زانكۆ فشه‌یه‌ و هیچت فێرناكا، هه‌ر خه‌ریكی قسه‌ی زل و بێكردار بێ. به‌ڵكو دانئه‌نێ به‌ شكسته‌كه‌یا و ئه‌چێ ڕێگه‌یه‌كیتر تاقیئه‌كاته‌وه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كه‌ی. ٢- كه‌سی لاواز هه‌وڵنادا و هه‌رچی خۆی بۆینه‌كرا بیانووی بۆ ئه‌هێنێته‌وه‌ و دڵیخۆی پێخۆش ئه‌كا. ئه‌م قسه‌یه‌ی جۆشوا ئه‌نگریست بۆئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ هه‌وڵ نه‌ده‌یت و بڵێیت ئه‌وه‌تا خۆ زانكۆی باش گرنگ نییه‌، چونكه‌ زۆر كه‌من ئه‌وانه‌ی به‌ جوهدی خۆیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ئه‌هێنن. زانكۆی باش ئامرازه‌ نه‌ك ئامانج، وه‌ك به‌له‌مێكه‌ بۆ په‌ڕینه‌وه‌ له‌ دژوارییه‌كان. ئه‌گه‌ر به‌له‌مت نه‌بوو ئه‌بێ به‌ مه‌له‌ ڕێگه‌ی سه‌ركه‌تن ببڕی كه‌ زۆر قورستره‌. په‌یامی من ئه‌مه‌یه‌: هه‌ركات له‌ڕێگه‌یه‌ك یان تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك شكستت هێنا دانی پیابنێ و هه‌ڵه‌كان دیاریبكه‌، ڕێگه‌ی نوێ بگره‌به‌ر و هه‌ڵه‌كان دووباره‌ مه‌كه‌ره‌وه‌. ئه‌گه‌ر هه‌ر دووباره‌شی ئه‌كه‌یته‌وه‌ كه‌یفی خۆته‌ به‌س به‌خوا ئه‌نشتاین قسه‌یه‌كی هه‌یه‌ ئه‌ڵێ: وه‌ره‌ بۆ كۆمێنت بزانه‌ چی ئه‌ڵێ، قسه‌ی ئه‌وه‌، من علاقه‌م پێ

نوێترین بابەت

بابەتی هاوشێوە