خوێندن لە نەرویج بەخۆڕایی بوو

خوێندن لە نەرویج بەخۆڕایی بوو نەرویج یەکێک بوو لەو ڵاتانەی کە خوێندن بەخۆڕایی بوو تەنانەت بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتیش. پارساڵ پڕۆژەیەک پێشکەش بە پەرلەمان کرا تا خوێندن بۆ خوێندکارانی نێودەولەتی (دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و ناوچەی ئابوری ئەوروپا) بکرێت بە پارە. لە دیسەمبەری ٢٠٢٢ حکومەتی نەرویج بڕیارەکەی پەسەندکرد و لە ساڵی ٢٠٢٣ وە ئیتر خوێندن بە پارە ئەبێت. ئەمرۆ ئیمەیڵێکم پێگەیشت لە زانکۆی ستاڤانگرەوە. نرخەکان بەگشتی بۆ وڵاتی ئێمە زۆرن، لەنێوان ٨٠٠٠ بۆ ١٥٠٠٠ دۆلاردان بۆ هەر ساڵێکی خوێندن. ڕاستە ئەم نرخانە زۆرن بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە تا پارساڵ خوێندن بەخۆڕایی بووە، بەڵام کەمترین کورد سودی لێبینیوە. هۆکارەکەش نەزانین و نەخوێندنەوە و خۆئامادەنەکردنە. یەکەم بژاردەی خەڵکی ئێمە بۆ خوێندن تورکیا و ئێران و قوبرسە چونکە لەخۆمانەوە نزیکن و مەرجەکانیان ئاسانە. بەشێکی زۆر لە خوێندکارانی ئەوروپی پاش تەواوبوون لە قەتابخانە ساڵێک وەرئەگرن بۆ پشوودان و بڕیاردان و خۆئامادەکردن، پێی ئەڵێن ساڵی بۆشایی (gap year). ئەگەر خوێندنی بەکالۆریۆس ساڵێکی بوێت بۆ بڕیاردان و خۆئامادەکردن، بۆچی ماستەر و دکتۆرا نەیەوێت؟ بۆچی ئامادەیت دوو ساڵ ماستەر بخوێنیت بەڵام ئامادەنیت شەش مانگ ئامادەکاری بکەیت و بژاردەیەکی باشترت هەبێت؟

نوێترین بابەت

بابەتی هاوشێوە