کارسازی

ڕۆژێک لەگەڵ ئارۆ، ئایە، سۆزی، سایە، ئانیا دانیشتبووین. وتم با یارییەک بکەین: هەر یەکێکتان خولیایەکم پێبڵێن کە حەزتان لێیەتی. دوای ماوەیەک بیرکردنەوە و هێنان و بردن، ئارۆ وتی حەزم لێیە کەناڵێکی یوتوب دابنێم، هەندێک بابەتی میکانیکی و یاری مناڵان دروست بکەم و شەیری بکەم. سۆزی وتی حەزەکەم وێنە بکێشم. ئایە و سایە وتیان ئێمە حەزەکەین بەیەکەوە دوکانی جلوبەرگ دابنێین. ئانیام باش بیرنەماوە 😁 جا ئەم فکرانە زۆر نزیکن لە توانا و حەزی خۆیان، تەنها تیۆری نییە. دواتر وتم زۆر باشە، با بزانین ئەم خولیایانەتان چی پێویستە تا بتوانین بیکەینە پیشە؟ داوام لێکردن یارمەتی یەکتر بدەن و باش بیربکەنەوە کە پێویستتان بە چییە. جا منداڵ وێنە گەورەکە کەمتر ئەبینێت، زیاتر نموونە ئەهێنێتەوە. لەجێی ئەوەی بڵێ پێویستم بە پارەیە بۆ كڕینی پێداویستییەکان، ئەڵێ پێویستم بە تەنورە و بلوزە (نموونەکەی سایە و ئایە). ئەبێ تۆزێ زیاتر پرسیاری لێبکەیت و ئاڕاستەی بکەی تا ئەگاتە وێنە گەورەکە. پاش ماوەیەک هەریەکەیان لیستێکیان هێنا لە پێداویستییەکانیان. پاشان یارمەتیمدان چۆن ڕێکی بخەن و بەشە سەرەکییەکان جیابکەنەوە. دواتر بۆم ڕونکردنەوە ئەگەر پیشەکەیان پارە پەیانەکا ناتوانن بەردەوام بن. ئینجا پرسیاری ئەوەم لێکردن کە چۆن فکرەکەیان پارە پەیا ئەکا؟ پاشان چوینە قۆناغی کۆتایی و داواملێکردن کە پلانی دارایی پیشەکەیان بنوسن بە نزیکەی. بۆ نموونە پێداویستییەکانتان چین، چەندتان پارە پێوسیتە تا پیشەکە ئەخەنە سەر پێ. چۆن نرخ دائەنێن، کەی ئەگەنە مایە، دواتر لە ماوەی ساڵی یەکەم و ساڵی دووەمدا چەند قازانج ئەکەن. وەڵا لەکۆتاییا گەیشتینە ئەنجام و دەرکەوت کە توانایان هەیە سەر دەربکەن لە پرۆسەکە لە فکرەی ئیشەکەوە تا ئامادەکاری، ڕێکخستن، دارایی، مارکێتین، و جێبەجێکردن. ئەوسا ئەم ئیشەمان کرد هەر بۆ خۆشی 😊 لە خولەکەدا ئەیکەین بەڕاست 😉 هاوپێچ وێنەی ئەوانە پاش گەیشتنە سەر لوتکەی گردەکە لە کونە ماسی، ساڵی پار.

نوێترین بابەت

بابەتی هاوشێوە