هاندانی گەنجان و تێنەگەیشتن لە ماکرۆ

ڕێز و خۆشەویستیم هەیە بۆ هەموو ئەوانەی هانی گەنجان ئەدەن کە لەسەرپێی خۆیان بوەستن، هەوڵبدەن، گەشە بەتواناکانیان بدەن، وەک کار بدۆزنەوە. دیسان ئەبێ بڵێم بەڵام.... چاوەکەم هەوڵبدە لە تەوەری بابەتەکەی خۆت دەرنەچیت چونکە زۆر خراپ تێکەڵی ئەکەیت و لێینازانیت. جا نەزانین عەیب نییە و پێویستیش نییە لەهەموو شتێک بزانی بەڵام خراپ ئەوەیە قسەی لەسەر بکەیت. کاتێک خەڵک فۆلۆوت ئەکا بە هۆکارێک، تۆ ئەو فۆلۆوکردنە مەقۆزەوە بۆ قسەکردن لەسەر شتیتر جا بەمەبەست یان بێمەبەست. وابزانم ڕۆڵی تۆ ئەوەیە لەسەر کەسەکان قسەبکەیت (مایکرۆ). هانیانبدەیت و رێگای گەشەکردن و بەرەوپێشچونیان پشانبدەیت. بەڵام کە دێیتە سەر کۆی گشتی بابەتەکان (ماکرۆ) بڕوابکە ئەمەیان تۆزێک لێزانینی ئەوێت و لەتەوەری ئیشەکەی تۆ دەرئەچێت. بۆ نمونە، بڵێ بەدوای کاردا بگەڕێن #بەڵام مەڵێ واز لە پیشەکەی خۆتان بهێنن. بڵێ گەشە بەتواناکانتان بدەن، #بەڵام مەڵێ دوو کارامەیی کە ئیشی مانگێکە لە بڕواناکەمەت گرنگترە. بڵێ هەوڵی کەسی خۆتانبەن، #بەڵام مەڵێ واز لەحکومەت بهێنن تازە ئەو مردووە. بڵێ سۆشیال میدیا بۆشتی باش بەکاربهێنن، #بەڵام بشلێ سۆشیال میدیا هیچ یان زۆر کەمت فێرئەکا. بڵێ بڕۆن کاربدۆزنەوە، #بەڵام مەڵێ بەهەموو پارەیەک کار بکەن. بڵێ کار و پارە گرنگە، #بەڵام بشڵێ هەموو شتێک قبوڵ مەکە لەپێناویاندا. بڵێ خۆت بگونجێنە لەگەڵ ژینگەی کارەکەتدا، #بەڵام بشلێ مەراییکەر و زمان لوس مەبە. بڵێ ئەزموون گرنگترە لەسەرەتاوە، #بەڵام بشڵێ بەبەلاش ئیش بۆ کۆمپانیایەکی زەبەلاحی ملیۆنەر مەکە. یەک دنیا #بەڵام یتر. بیرتنەچێت مایکرۆ تەرکیزکردنە لەسەر ڕۆلی کەسەکان، ماکرۆ کۆی ڕۆڵی گشتیی هەمان ئەو کەسانەیە. کاتێک ئەڵێی ماکرۆ ئیهالکە ئەوە ناڕاستەوخۆ بەرەو داهاتوویەکی نادیاریان ئەبەیت. ئەیانکەیت بە کورتبینیرین کەسەکان کە تەنها بیر لە ئەمڕۆ و سبەی ئەکەنەوە، وەک ئەو پەندە کوردیە سەقەتەی کە ئەڵێ "ئەو نانە نانە ئەمرۆ لەخوانە." ئێستا داهاتی خەڵک لەژێر هێڵی هەژارییەوەیە ئەگەر سەد هەزار کەسیتریش بچنە هەمان ڕیز ئەوە زۆر لەوەی ئێستا خراپتر ئەبێت. ئەمە جگە لە بەردەوام زیادبوونی خەلکی دەرەوە لە کوردستان لەسەر حسابی خەڵکی خۆمان. لەکۆتایدا یاسای خواست و خستنەڕوو کار ئەکات. زۆر بەکورتی، ئیهمالکردنی ماکرۆ واتا ڕێگەدان بە کاپتنی کەشتیەکە بەدڵیخۆی خۆیبا بە شاخا بەڵام بڵێ دەی یەڵڵا گرنگ ئەوەیە ئێمە ژورێکی خۆمان هەبێ لە کەشتیەکەدا. چەنە هەوڵی دەستکەوتنی ژوری خۆتە ئەبێ ئەوەنە ئاگات لە کاری کاپتنەکە بێت.

نوێترین بابەت

بابەتی هاوشێوە