نه‌خێر بۆ شه‌ش ڕۆژ كاركردن

باشە هەر بەجدی کەی ئێمەش وەک بەشەر پێنج ڕۆژ بۆ کارکردنی جدی و دوو ڕۆژ وەک پشووی هەفتە دیاری ئەکەین؟ ئاخەر ئەمە کێشەیە ئەگەر بەجدی بیری لێبکرێتەوە. کۆمپانیا تایبەتەکان شەش ڕۆژ دەوام ئەکەن، ئاخەر وەڵا ئەمە خراپە. بەبێ توێژینەوەش دیارە کە پێنج رۆژی کارکردنی جدی لە شەش رۆژی شەکەت بەرهەمدارترە. هەندێک لە وڵاتەکان تەنانەت بیر لەوە ئەکەنەوە کە دەوامی کارمەند بکەنە چوار ڕۆژ. ئاخەر مرۆڤ ڕۆبۆت نییە یەک ڕۆژی هەبێت کە تەنانەت فریای خەوێکی باشیش ناکەوێت، چجا پشویەک، چونەدەرەوەیەک، کارێکی تایبەت، و هەروەها. هەر بەوەی کە شەش ڕۆژ دەوامت هەیە لەکارئەکەوی تەنانەت ئەگەر کاری زۆریش نەکەیت. من لێرە هەفتەی پێنج ڕۆژ دەوام ئەکەم، ئەمە جگە لەوەی لە ساڵەکەیا بە کۆی گشتی مانگێکم هەیە بۆ پشوو، هێشتا هەستەکەم مەجالی زیاتری تیایە بێئەوەی لەسەر بەرهەمداری بکەوێ (وەڵا زیاشی ئەکات). کۆمپانیاکان، دڵنیاتان ئەکەم بە شەش ڕۆژ کارکردن بەرهەم کەمئەکەنەوە. ڕاستە ژمارەی کارکردن زیاد ئەکەن بەڵام تەپڵ بە کوالیتی لێئەیەن، ئەمە جگە لەوەی کۆمەڵێک کەسی توڕە و بێمەزاج و نادڵسۆز بۆ کۆمپانیاکانتان دروست ئەکەن. ئاخەر کۆمپانیایەک هەموو وزەکەی ببا بێ گوێدانە ئیسراحەت و باڵانسی ژیانی، کارمەند بۆ ئەبێ دڵسۆزبێ بۆی؟ بەڵێ بۆ ویکێند و پشووی هەفتە.

نوێترین بابەت

بابەتی هاوشێوە