یاری ئەلکترۆنی و فکری کارسازی

ئەکرێ کارامەیی کارسازی لەمنداڵاندا بخولقێندرێ لەڕێگەی سەرجەم یارییە ئەلکترۆنییەکانەوە ئەگەر کەسێکی شارەزا ڕابەریان بکات. چۆن؟ جارێک خوشکەزاکانم بردە دەرەوە و هەر بۆخۆشی چەند پرسیارێکم لێکردن لەسەر ئیش و کار. بۆ نموونە لای ئوتێل ڕاماداوە ڕۆیشتین، لێم پرسین ئوتێل چییە و چۆن پارە پەیا ئەکا؟ لەسەرەتاوە شتی خۆشیان ئەوت، تا وردە وردە توانیان بزنز مێدێلی ئوتێل بخەنە سەر بەڕە 😁 دواتریش هەمان پرسیارم لێکردن دەربارەی مۆڵ (سیتی ستار) و کۆمپانیای بیمە (دڵنیا ئینشورانس). لەسەرەتادا بڕوام نەئەکرد هیچ بزانن، بەڵام پاش کەمێک یارمەتی و هاندان تێگەیشتم کە زۆرباش شتەکان ئەزانن ئەگەر بجوڵێندرێن. هەمان شت ڕاستە بۆ یارییە ئەلکترۆنییەکان، تەنانەت بەکارهێنانی سۆشیال میدیاش. بۆ نموونە لێم پرسین چۆن یوتوبەرەکان پارە پەیا ئەکەن؟ چۆن ئەکرێ ببینە یوتوبەر؟ هیچ کێشەیان لە وەڵامدانەوە نەبوو. کاتێک دێینە سەر جیهانی یاریە ئەلکترۆنییەکان ئەکرێ کارامەیی تیم و کۆمیونیکەیشن لە پەبجیەوە فێری منداڵەکان بکەین. هەندێ یاری هەیە هەر لەئەساسا ڕەفزە لام، لەگەڵ ئەوەشدا مەجالی تاییە منداڵەکان بجوڵێنین و مەهارەی باشیان فێربکەین. ئەکرێ فێربوونی زمانی ئینگلیزی بکەیتە چاڵنجی منداڵەکەت لە سەیرکردنی تەلەفزیۆن، ستراتیجی لە شەترەنج و ئۆپەرەیشن لە هایدەی و فرۆشتن لە پوڵ. ئەمانە بەشێکن لە کۆرسەکانمان: "دارای" و "کارسازی" بۆ هەرزەکاران. لەهەمان ئەو شتانەی هەیانە و ئەیکەن فکری نوێ ئەچێنین تێیاندا 😊

نوێترین بابەت

بابەتی هاوشێوە