شتێک لە ئابوری بزانی خراپ نییە

جۆن گروبەر پرۆفیسۆری ئابورییە لە زانکۆی ئێم ئای تی. زۆر شارەزایە لە ئابوری تەندروستی. جا بەو بۆنەیەوە ئابوری تەندروستی یەکێکە لە گرنگترین بەشەکانی سێکتەری تەندروستی لەهەموو وڵاتە پێشکەوتووەکانا، بەڵام لایخۆمان پزیشک ئەو کارە ئەکا. بڕوابکەن قاورمە و پلایس چەن لەیەکەوە نزیکن ئەو دوانەش ئەوەنە. جۆن گروبەر کابرایەکی قسە لەڕووە، دەرسی بەخۆشم وتووە، ڕێک ئەییا لەبنی کولەکەکە و هیچ بەلایەوە گرنگ نییە تۆ چۆن بیری لێئەکەیتەوە. جۆن دیزاینەری ئۆباما کەیرە، جگەلەوە ڕاوێژکاری تەندروستی ئۆباما و ڕۆمنیش بوو. جارێک وتی [گەمژەی دەنگدەری ئەمریکی]، مەبەستەکەی لەوەبوو خەڵکی ئەمریکا تێناگا کە باج لەسەر کۆمپانیا یەکسانە بە باج لەسەر خەڵک چونکە کۆمپانیا ئەگەر باجی بخرێتەسەر نرخ بەرز ئەکاتەوە. نرخیش لەکۆتاییا لەسەر هاوڵاتییە. جۆن لە شوێنیترا ئاماژەی بەوە کردووە کە گەمژەیی دەنگدەر وائەکا ئەو کاندیدەی کە دەڵێ من باجتان لەسەر لائەبەم و ئەیخەمە سەر کۆمپانیاکان دەنگی زیاتر ئەهێنێ بەڵام ئەنجامەکەی بۆ کڕیار یەک شتە. ئەمە نموونەیەکی سادەیە، تێگەیشتنێکی کەمی ئابووری زۆر شتت فێرئەکا و بە هەموو قسەیەک هەڵناخەڵەتێ.

نوێترین بابەت

بابەتی هاوشێوە