ترەید-ئۆف (Trade-off)

مرۆڤ لەژیانا زۆرجار ئەکەوێتە بەردەم دوو ڕیانێک کە ئەبێ لەنێوان دوو هەڵبژاردەیا یەکێک هەڵبژێرێ. ئەم هەڵبژاردنە پێیئەوترێ ترەید-ئۆف. جا قسەیەک هەیە ئەڵێ «خورمات ئەوێ یان مێووژ؟» تۆش ئەڵێی «خورمژ» 😁 لە ڕاستیا ناتوانی هەردووکیان هەڵبژێری، لەبەرئەوە هەڵبژاردنی هەریەکیان شتێکت ئەیاتێ و شتێکت لێ ئەسەنێ. بەهای ئەوشتەی کە لەدەستی ئەیەی پێیئەوترێ لەدەتسچوونی دەرفەت (Opportunity Cost). …………………………….. ‎لەدەستچوونی دەرفەت چییە؟ ‎کاتێک بڕیارئەدەی کارێک هەڵبژێریت چیت لەدەستدەچێت؟ باشترین ئەڵتێرنەتیڤ بۆتۆ چییە ئەگەر ئەم کارە هەڵنەبژێریت؟ بۆ نموونە تۆ کەئەخوێنیت ئەوەت لەدەستئەچێت کەکاربکەیت و پارە پەیدابکەیت (ئەگەر هەبێت). بەڵام تۆ لەجێیئەوەی پارە پەیدابکەیت، پارە خەرجدەکەیت لەخوێندندا. لۆجیکەکە ئەوەیە لە دوورمەودادا ئەکرێت کاری باشتر و پارەی باشترت دەستبکەوێت لەڕێگەی خوێندنەوە. ‎کەواتە کاتێک شتێک هەڵئەبژێریت ئەبێت واز لە شتێکیتر بهێنیت. ئەم لەدەستدانە پێیدەوترێت لەدەستچوونی دەرفەت. ئەگەر هاتوو ئەم لەدەستچوونی دەرفەتە بۆتۆ بڕێکی کەمتربوو لەداهاتی هەڵبژاردنەکەی ئێستات ئەوە کارێکی دروست دەکەیت، بەڵام بەپێچەوانەوە لەزیاندایت. …………………………….. ‎قازانجی ئابوری جیاوازە لە قازانجی ژمێریاری: جیاوازییەکەیان لەدەستچوونی دەرفەتە. ‎ئەگەر بەبڕی ١٠،٠٠٠ دۆلار لە پڕۆژەیەکدا وەبەرهێنان بکەیت و دەسکەوتت لەوپڕۆژەیە ١٢،٠٠٠ دۆلار بێت بڕی ٢،٠٠٠ دۆلار قازانجت کردووە (قازانجی ژمێریاری). بەڵام ئەکرا ئە بڕەپارەیە لە پڕۆژەیەکیتردا وەبەربهێنیت. ‎باشترین پڕۆژە (بژاردەی دووەم) کەئەکرا وەبەرهێنانی تیادابکەیت بەو بڕەپارەیە چەنێک دەسکەوتی ئەبوو؟ ئایا زیاتربوو لە ١٢،٠٠٠ یان نا؟ ‎ئەگەر بەڵێ، ئەوە تۆ زیانی ئابوریت کردووە. بەڵام ئەگەر نەخێر، با بڵێین داهاتەکەی ١١،٥٠٠ دۆلار دەبوو ئەوا بڕی ٥٠٠ دۆلار قازانجی ئابوریت کردووە. ‎قازانجی ژمێریاریی لێدەرکردنی تێچووە لە داهات. بەڵام قازانجی ئابوری لێدەرکردنی قازانجی ژمێریارییە لە لەدەستچوونی دەرفەت. …………………………….. ئاڵەنگاریی: چاڵنجەکە ئەوەیە کاتێک وەبەرهێنان لە پڕۆژەیەک ئەکەیت (یان بابڵێین لە نێوان دوو بژاردەیا هەڵەبژێری) نازانی کە داهاتووی کامیان باشترە، لێرە نادڵنیایی (Uncertainty) دێتە ئاراوە. لەم کاتەدا تێگەیشتن لە ئابوری ڕۆڵی خۆی ئەگێڕێ لە هەڵسەنگاندی داهاتووی بژاردەکان. …………………………….. بۆچی ئەمەت بۆ باس ئەکەم: کاتێک هەڵبژاردن ئەکەیت لەنێوان چەند بژاردەیەکدا تەنها ئەمڕۆ مەبینە، خوێندنەوەت فراوانبێ، هەڵسەنگاندی لۆجیکی بکە بۆ داهاتوو.

نوێترین بابەت

بابەتی هاوشێوە