هەڵاوسان و موچە

زۆربەی داهاتی تاک مانگانە بڕێکی دیاریکراوە وەکو موچەخۆر، ئەگەر پارە بەردەوام بێنرختربێت ساڵانە، ئەی داهاتی تاک مانگانە هەر بڕێکی دیاریکراوە. بەو هاوکێشەیەبێت ئەبێت داهاتی تاکیش زیاد بکرێت، وایە؟ وەڵام بە کورتی: ساڵانە هەڵاوسان (بەرزبوونەوەی نرخەکان) بەردەوامە و موچەی خەڵک وەکخۆیەتی, یان زیاددەکات کەمتر لەڕێژەی هەڵاوسان. بۆنموونە لەماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا لە ئەمریکا کەمترین کرێ لەسەعاتێکدا (minimum wage) لە ١.٤٥ دۆلار بۆ ٧.٢٥ دۆلار بەرزبووەتەوە. جیاوازیەکە 5.8 دۆلارە کەدەکاتە ١٠٢٠ دۆلار لە مانگێکدا. واتە کرێی مانگانەی کارێکی ئاسایی لە ١٩٧٠ دا ٢٥٥ دۆلار بووە، لە ٢٠٢٠ دا بووە بە ١٢٧٦ دۆلار. ئایا ئەمە جێی دڵخۆشییە؟ هەڵاوسان لەهەمان ماوەدا بریتییە لە ٥٧٠%. ئەمە واتە ١.٤٥ دۆلارەکەی ساڵی ١٩٧٠ توانای کڕینی (purchasing power) دەکاتە ٨.٢٨ دۆلار لە ٢٠٢٠. کەواتە موچەی ٢٥٥ دۆلار لە ١٩٧٠ یەکسانە بەموچەی ١٤٥٧ دۆلار لە ٢٠٢٠. کەواتە خەڵک (ئەوانە بە موچەی مانگانە کاردەکەن) لە زەرەردان بەبڕی ١٨١ دۆلار لەمانگێکدا. لەڕاستیدا ئەمە کەمترین زیانە کەتەنها ئەوانە دەگرێتەوە کە بەکەمترین موچە کاردەکەن، زەرەری ئەوانیتر زۆر زیاترە بە پێی بەرزی موچەکەیان.

نوێترین بابەت

بابەتی هاوشێوە