لەدەستچوونی دەرفەت (Opportunity Cost) چییە؟

کاتێک بڕیاردەدەیت کارێک هەڵبژێریت چیت لەدەستدەچێت؟ باشترین ئەڵتێرنەتیڤ (alternative) بۆتۆ چییە ئەگەر ئەم کارە هەڵنەبژێریت؟ بۆ نموونە تۆ کەدەخوێنیت ئەوەت لەدەستدەچێت کەکاربکەیت و پارە پەیدابکەیت (ئەگەر هەبێت). لەجێیئەوەی پارە پەیدابکەیت، پارە خەرجدەکەیت لەخوێندندا. بەڵام لە دوورمەودادا دەکرێت کاری باشتر و پارەی باشترت دەستبکەوێت لەڕێگەی خوێندنەوە. کەواتە کاتێک شتێک هەڵدەبژێریت دەبێت واز لە شتێکیتر بهێنیت. ئەم لەدەستدانە پێیدەوترێت لەدەستچوونی دەرفەت (Opportunity Cost). ئەگەر هاتوو ئەم لەدەستچوونی دەرفەتە بۆتۆ بڕێکی کەمتربوو لەداهاتی هەڵبژاردنەکەی ئێستات ئەوە کارێکی دروست دەکەیت، بەڵام بەپێچەوانەوە لەزیاندایت. قازانجی ئابوری جیاوازە لە قازانجی ژمێریاری: جیاوازییەکەیان لەدەستچوونی دەرفەتە (Opportunity Cost). ئەگەر بەبڕی ١٠،٠٠٠ دۆلار لە پڕۆژەیەکدا وەبەرهێنان بکەیت و دەسکەوتت لەوپڕۆژەیە ١٢،٠٠٠ دۆلار بێت بڕی ٢،٠٠٠ دۆلار قازانجت کردووە (قازانجی ژمێریاری). بەڵام دەکرا ئە بڕەپارەیە لە پڕۆژەیەکیتردا وەبەربهێنیت. باشترین پڕۆژە کەدەکرا وەبەرهێنانی تیادابکەیت بەو بڕەپارەیە چەنێک دەسکەوتی دەبوو؟ ئایا زیاتربوو لە ١٢،٠٠٠ یان نا؟ ئەگەر بەڵێ، ئەوە تۆ زیانی ئابوریت کردووە. بەڵام ئەگەر نەخێر، با بڵێین داهاتەکەی ١١،٥٠٠ دۆلار دەبوو ئەوا بڕی ٥٠٠ دۆلار قازانجی ئابوریت کردووە. جیاوازی نێوان تێچوون و پەیداکردن قازانجی ژمێریارییە بەڵام قازانجی ئابوری لێدەرکردنی قازانجی ژمێریارییە لە لەدەستچوونی دەرفەت.

نوێترین بابەت

بابەتی هاوشێوە