گەشەی ئابوری و گەشەپێدانی ئابوری

گەشەی ئابوری گەشەی ئابوری بریتییە لە زیادبوونی کۆی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی وڵاتێک، بەواتایەکیتر زیادبونی GDP, GNP، و داهاتی تاک‫.‬ ئەمە کاتێک ڕوودەدات کە پێکهێنەرەکانی GDP زیادبکەن‫:‬ خەرجی تایبەت (دانیشتوان)، خەرجی گشتی (حکومەت)، وەربەرهێنان، و هەناردە ‫(‬لێدەرکردنی هاوردە‫).‬ ئەمە دەکرێت پێوانەبکرێت لە ماوەی کورتخایەندا، لە وەرزێکدا یان ساڵێکدا‫.‬ پێوانەکردنی گەشەی ئابوری ئاسانە چونکە بەتەنها سەیرکردنی ژمارەکان ‫(‬وەک زیادبونی داهاتی تاک‫)‬ دەتوانرێت دیاریبکرێت‫.‬ بەگشتی ئەکرێ گەشەی ئابوری ڕووبدات بەبێ دەستتێوەردانی حکومەت‫.‬ GDP: کۆی بەرهەمی ناوخۆیی وڵاتێک GNP : کۆی بەرهەمی هاوڵاتیانی وڵاتێک (ئەو بەشە لە (جی-دی-پی) دەربکە کە لە لەلایەن دانیشتوانی بێگانەوە بەرهەمهێنراوە، وە ئەو بەشە بخەرەسەری کە لەلایەن ئەو هاوڵاتییانەوە بەرهەمهێنراوە کە لە دەرەوەی وڵات دادەنیشن). ...................................................... گەشەپێدانی ئابوری گەشەپێدانی ئابوری بریتییە لە باشبوونی ستانداردەکانی ژیان لە وڵاتێکدا وەکو باشبوونی پەروەردە و خوێندن، کەرتی تەندروستی، و زیادبوونی تەمەنی هاوڵاتیان‫.‬ گەشەپێدانی ئابوری پێویستی بە گۆڕینی پلان و پۆڵسییە بەجۆرێک کە لایەنی کۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسی وڵاتێک بەوەو باشبوون ببات‫.‬ بۆ ئەمەش زیاتر بەشینەوەی سەرچاوەکانی وڵاتێک پێویستە تا کاپیتال ئیندێکس زیادببێت و نایەکسانی کەم ببێت‫.‬ بۆ پێوانەکردنی گەشەپێدانی ئابوری پێوسیتە سەیری ستانداردەکانی ژیان بکەین لەگەڵ زیادبوونی بەرهەمی تاک‫.‬ بەگشتی گەشەپێدانی ئابوری کاتی زیاتری پێویستە تا ڕووبدات، ڕەنگە واباشبێت کە چەند ساڵ جارێک دووبارە پلان و پۆڵسی هەڵسەنگاندی بۆبکرێت بەپێی دەرەنجامەکان‫.‬ گەشەی ئابوری بەشێکە لە گەشەپێدانی ئابوری‫.‬ چەند ئیندێکسێک هەن بۆ پێوانەکردنی: 1- Human Development Index (HDI) پێوانەکردنی گەشەپێدانی مرۆڤ، پێکهاتووە لە درێژی ژیان، خوێندن، داهاتی تاک. 2- Human Poverty Index (HPI) پێوانەکردنی هەژاری، پێکهاتووە لە تەندروستی، خوێندن، ستانداردەکانی ژیان. 3- Gini Coefficient پێوانەکردنی نایەکسانی داهات و سامان. 4- Gender Development Index (GDI) پێوانەکردنی نایەکسانی ڕەگەز، پێکهاتووە لە تەندروستی، خوێندن، ستانداردەکانی ژیان. 5- Balance of trade پێوانەکردنی جیاوازی نێوان هاوردە و هەناردەی وڵاتێک. 6- Physical Quality of Life Index (PQLI) کواڵیتی ژیانی ماددی، پێکهاتووە لە ڕێژەی خوێندەواری، ڕێژەی مردنی مناڵ (پێش یان لەکاتی لەدایک بوو)، درێژی ژیان. گەشەپێدانی ئابوری بابەتێکی زۆر ئاڵۆزترە لە گەشەی ئابوری، پێویست بە دەستتێوەردانی حکومەتە لە زۆر بواردا (کۆمەڵایەتی، ئابوری، سیاسی). بێگومان زیاتر بۆ وڵاتە دواکەوتووەکان پێویستە چونکە ڕەنگە ئەوان ئەم قۆناغەیان تێپەڕاندبێت و نزیک بووبێتنەوە لە باشترین حاڵەت هەرچەندە لە هەندێک لایەنی وەی نایەکسانی هێشتا کێشەکە بەرچاوە. کاتێک ڕێژەی هەژاری و نایەکسانی لەوڵاتێکدا بەرەو کەمبوونەوە دەچێت ئەکرێ بڵێین ئەم وڵاتە لەسەر هێڵی گەشەپێدانی ئابورییە تا بەشێکی باش لە پرۆسەکە تێدەپەڕێنێت. شایەنی باسە، وڵاتی خۆمان پێویستی بەمەیە. ...................................................... وێنەکە HDI یەکێکە لە پێوانەکانی گەشەپێدانی ئابوری

نوێترین بابەت

بابەتی هاوشێوە