مۆنۆپۆڵی

یەکێ لەکێشەکانی کەپیتاڵیزم دروستکردنی مۆنۆپۆڵییە. کە مناڵبووین یاری هەڵماتێنمان ئەکرد لەگەڵ مناڵانی گەڕەک، پاشا ماوەیەک یارییەکە کۆتایی ئەهات بە بردنەوەی هەموو هەڵماتەکان لەلایەن کەسێکەوە. باقی کەسەکان هیچیان پێنەئەما (ئیمە پێمان ئەووت «قلوچ بووین» 😁 بەس مەپرسە ئەو وشەیە لەکوێوە هاتووە). ئەمە لەحاڵێکا ئەوە ڕوویدەدا کە هەموومان بڕێک هەڵماتمان پێبوو لەسەرەتاوە، وە یاریەکە گزیشی تیا نەبوو. ئینجا با بێینە سەر یاری گەورەکان: لەڕاستیا هەموو مرۆڤەکان بە بڕێک پارە دەست پێناکەن، هەنێک بە ملیۆنان و هەنێکیش هەر چانسی بەژداریکردنیان نییە. جگەلەوەش زۆر جار نایەکسانی و گەندەڵی هەیە لە وەرگرتنی هەلی کار و بزنزی گەورەدا، کەواتە دروستبوونی مۆنۆپۆڵی حەتمییە. چارەسەر ئەنتای ترەست لۆوە. ……………………….. یاسای ئەنتای ترەست: ئەنتای ترەست نایەڵێت مۆنۆپۆڵی دروستبێت، تا ئەوحەدەی ئەگەر کۆمپانیایەک بیەوێت ببێت بە تەنها بەرهەمهێنەری بەرهەمێک یا خزمەتگوزارییەک، بەتەواوی لەیەک هەڵەوەشێندرێت. کێشەی مۆنۆپۆڵی ئەوەیە کە ناهێڵێت هیچ کۆمپانیایەکیتر بێتە ناو کێبڕکێکەوە و بەتەنها خۆی دەمێنێتەوە، بەمشێوەیە بە ئارەزووی خۆی نرخ بەرزدەکاتەوە و بەکارهێنەر بژاردەی تری لەبەردەست نامێنێ. جگەلەوەش، ئەنتای ترەست ڕێگری دەکات لە جێگیرکردنی نرخ (لەنێوان دوو کۆمپانیای بەرهەمهێنەری هەمان بەرهەم/خزمەتگوزاری) کە زۆر لەسەروی تێچووەوە بێت چونکە ئەوەش جۆرێکە لە مۆنۆپۆلی. بۆ نموونە ئەگەر ئەپڵ و مایکرۆسۆفت ڕێک بکەون کە چەند مۆدێلێک کۆمپیوتەر دروستبکەن لەڕووی کوالیتییەوە لەیەکەوە نزیک بن، وە نرخێکی بەرز دابنێن لەسەریان، ئەوسا بەکارهێنەر ناچارە کە یەکێکیان بکڕێت. کارتێڵ قەدەغەیە: کارتێڵ یەکگرتنی چەند کۆمپانیایەکە تا بەیەکەوە کاربکەن و دەست بگرن بەسەر کۆی بەرهەمهێنانی ئەو سێکتەرەدا وە بە ویستی خۆیان نرخ دابنێن. باشترین نموونەی زیندوو ئۆپێکە (وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت). نموونەیەکیتر کۆمپانیای ئەپڵە کە لەساڵی ٢٠١١ کەیسێکی دادگایی دۆڕان و بڕێ ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری دا پاش ئەوەی لەگەڵ گەورەترین پێنج پەبڵیشەر ڕێککەوتبوو تا کتێبی ئۆنلاین تەنها لەلایەن ئاپڵەوە بفرۆشرێت، بەوشێوەیە ئەپڵ نرخی زیاتری لەسەر دانان. پێنج پەبڵیشەرەکەش بەوە سزادران کە تا دوو ساڵ هیچ هەقیان نەبێ بە ئەو داشکاندنانەی کە تاک فرۆشەکان ئەیکەن. جا ئەمساڵ ئەمازۆن دراوەتە دادگا لەلایەن هەمان لۆو فیرم کە هەمان ئیشی ئەپڵی دووبارە کردووەتەوە لەگەڵ پێنج پەبڵیشەرەکە 😁 ……………………….. ئەمەت بۆچی بۆ باس ئەکەم؟ تا بزانی مۆنۆپۆڵی، کارتێڵ، و پرایز فیکسین قەدەغەن چونکە: ١- چانس بۆ هیچ کەسیتر ناهێڵنەوە بەشداری لە بازاڕدا بکەن. ٢- بەرهەمهێنەرە بچووکەکان قوت ئەیەن بەهۆی دابەزینی تێچوی بەرهەمهێنان لە سکێڵی گەورەدا (economies of scale) و لەناوبردنی کێبڕکێ. ٣- زیادبوونی نرخ لەسەر کڕیار. ٤- نەمانی بژاردەی جیاواز و هەڵبژاردن. ئێمە لەکوردستان بەهۆی مۆنۆپۆڵی و کارتێڵ و پرایز فیکسینەوە خراپترین بەرهەم و خزمەتگوزاریمان پێدەگات و زۆرترین نرخ ئەدەین. وەلید عەزیز ……………………….. تێبینی: کاتێک دەزانرێت کە مارکێت پاوەری مارکێتێک (سێکتەرێک) بەرزە کە HHI لە سەروی ٢٥٠٠ ەوەیە. لەم حاڵەتەدا جارێکیتر بەووردی دیراسەی ئەو سێکتەرە دەکرێتەوە تا ڕێگەنەدرێت مۆنۆپۆڵی دروست ببێ. زۆر بەکورتی HHI سەرو ٢٥٠٠ واتە مارکێت لەدەستی کەمینەیەکی پاوانخوازدایە. ‏HHI = sum [Si^2] : Si = percent share of i’s firm in the market. ‏Example: S1 = 10% ; S2 = 20% ; S3 = 30% ; S4 = 40% ; then HHI = 3000

نوێترین بابەت

بابەتی هاوشێوە