زیادبوونی نرخ: هه‌ڵاوسان

کاتێک دراوی عێراقی بە بڕی ٢٠% زیادی کرد بۆ چارەسەرکردنی کورتهێنانی بودجە, نرخی شتومەکی هاوردە زیاددەبێت (بەڕێژەی ٢٠% لەباشترین حاڵەتدا). بەڵام لە کوردستان نرخەکان بەڕێژەی ٣٠ - ٦٠% هەڵکشاون. ئەگەر خەڵک لەم هاوکێشەیە تێبگەیشتایە مەمنوون ئەبوون کە ٢٠% مووچەکەیان کەمبکات و دەستکاری ئەو هاوکێشەیە نەکرێت. لەوە ناخۆشترنییە لە بانکی ناوەندی کاربکەیت و بەویژدانیش بیت چونکە سور ئازانی زەرەر لە هاوڵاتی ئەدەیت و ناچاریشتی (لەهەندێک حاڵەتدا). نموونەیەکی سادە: --------------- نرخی دۆلار لە ١٢٠ هەزار بۆ ١٤٥ هەزار بەرزبوەتەوە: واتە پارە بەڕێژەی ٢٠% زیادبووە. ئەگەر نرخەکان تا ٢٠% زیادبن کێشە نییە، بەڵام سەیری ئەم ژمارانە بکە: نرخی تەنەکەک ڕۆنی ٥ کیلۆیی لە ١٥ هەزار بووە بە ٢٠ هەزار: واتە ٣٣% گرانبووە. نرخی فەردەیەک فاسۆلیای ٥٠ کیلۆیی لە ٣٣ هەزار بووە بە ٥٠ هەزار: واتە ٥٢% گرانبووە. نرخی فەردەیەک نۆکی ٥٠ کیلۆیی لە ٤٠ هەزار بووە بە ٥٨ هەزار: واتە ٤٥% گرانبووە. نرخی فەردەیەک شەکری ٥٠ کیلۆیی لە ٣٣ هەزار بووە بە ٤٧ هەزار: واتە ٤٣% گرانبووە. نرخی کارتۆنێک سابون لە ١٤ هەزار بووە بە ٢٠ هەزار: واتە ٤٣% گرانبووە.

نوێترین بابەت

بابەتی هاوشێوە