١٠٠ ترلیۆن دۆلار لەسەر یەک پارچە کاغەز!

١٠٠ ترلیۆن دۆلار لەسەر یەک پارچە کاغەز! لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٧ - ٢٠٠٩ حکومەتی زیمبابۆی شێتانە دەستیکرد بە چاپکردنی پارە تائاستێک کە ١٠٠ ترلیۆن دۆلاریشی چاپکرد. لەو ماوەیەدا ئیتر خەڵک متمانەیان بە دۆلاری زیمبابۆی نەما و دۆلاری ئەمریکیان لە مامەڵەکانیاندا بەکاردەهێنا. هایپەرئینفلەیشن (hyperinflation) کاتێک ڕوودەدات کە نرخی شتوومەکەکان لە مانگێکدا ٥٠% یان زیاتر زیاددەبن. کاتێک هەڵاوسان (inflation) لەکۆتڕۆڵ دەردەچێت و نرخی شتوومەکەکان ڕۆژانە زیاددەکات، ئیدی خەڵک متمانەیان بە دراو نامێنێت و هەرچی زووە هەوڵدەدەن پێویستییەکانیان بکڕن یان پارەکانیان بگۆڕن بە دراوی بەهێزتر چونکە تێدەگەن کە ئەمڕۆ بەهای پارەکەیان زیاترە لە سبەی. یەکێک لە هۆکارەکانی هایپەرئینفلەیشن چاپکردنی پارەیە بەڕێژەیەکی زۆر لەکاتی سستی\قەیرانی ئابوریدا کاتێک حکومەتێک هەوڵدەدات بە چاپکردنی پارە کێشەکە چارەسەربکات. لە ئێستادا ئێران نموونەیەکی باشە کە پارەیەکی زۆر چاپدەکات و بەهای دراوەکەی لەدابەزینێکی خراپدایە بەرامبەر بازاڕ و دراوەکانیتر. هۆکارێکیتر ناسەقامگیری سیاسی و ئەمنییە کەوادەکات خەڵک گومانیان هەبێت لە حکومەت بۆ پشتگیریکردنی دراوەکەی.

نوێترین بابەت

بابەتی هاوشێوە