توانای کڕین: Purchasing Power Parity

ئێستا لە مارکێتێکم گروپێکم بینی بە نەرویجی قسەیان ئەکرد. جا ئەلف و بێی نەرویجی ئەزانم، شێوازی قسەکردنەکەشیان زۆر خۆشە هەرچەندە سویدیەکان کێشەیان هەیە لەگەڵیا (ئێستا سویدییەکان یەنە کۆمێنت، خۆشتانبکوژن هەر نەرویجی خۆشترە و خەڵکەکەشی ڕاقیترە 😁). یەکسەر وتم: نەرویجین؟ وتیان: بەڵێ، چۆن ئەزانی؟ وتم: ئێمە برای یەکین عەیبە ئەو قسانە. جا وتم: کێئەزانێ چی پۆڵەندا زۆر خۆشە؟ هەندێک شتیان وت بەڵام نەیانپێکا. وتم: ئەوانە جەوهەری نین. وتیان: ئەی چی؟ وتم: وازحە، ئێستا ئەزانم حەزەکەن مارکێتەکە بپێچنەوە و بە بلۆک و سەقفەوە بیبەنەوە بۆ نەرویج چونکە لەچاو نەرویجەوە شت هەر بەلاشە. جا کە یەکەمجار لە نەوریجەوە یەیت بۆ پۆلەندا حەفتەی یەکەم هەرلەخۆتەوە شت ئەکڕی چونکە لەوڵاتێکەوە کە ژەمێک خواردن ٢٥ یۆرۆیە هاتوتیە وڵاتێک کە هەمان ژەم بە ٥ یۆرۆیە. تۆ سەیری ئەو فەرقەکە کاکە حمەی شێخ. ئیتر وتیان بزەبت ئەوەچییە ئەم بەلاش خانەیە 😁 منیش وتم ئەم ماوەیە بەس خەمی ماعیدەتانبێ کە لێرەن ئەزانم خەمی گیرفانتان نییە. جا وتیان گروپی قوتابخانەین و بە گەشتی هاوینە هاتووین. ئەی قوڕی ئەم دنیایە بەسەری مەلا عەلی کەڵەک، ئاخەر مەعقولە گروپی مەکتەبی ئەوان بە گەشتی هاوینە ئەچێتە وڵاتێکیتر کەچی گروپی زانکۆی ئێمە لە گەورەترین هەوڵیدا شارێک ئەبڕێ و لە سلێمانیەوە ئەچێتە هەولێر یان بە پێچەوانەوە، ئەویش نیوەی هەر ناچێت. جا ئەم پۆستەمکرد تا بڵێم، هەروەک لە ئابوریشا تەئکید ئەکرێتەوە کە: "پارە گرنگ نییە، چی پێئەکرێ و چی پێئەکەی گرنگە." ئەگەر برسیتبێت ١٠ دۆلار لە پۆڵەندا زۆر گرنگترە لە ٣٠ دۆلار لە نەرویج. بەمە ئەوترێت توانای کڕین. جا هەر بەم بۆنەیەشەوە، کۆی بەرهەمی ساڵانەی چین لەپێش ئەمریکاوەیە بە تێرمی توانای کڕین. بەژمارە هی ئەمریکا زیاترە بەڵام بە توانای کڕین کەمترە.

نوێترین بابەت

بابەتی هاوشێوە