ترسی لەدەستدان (Loss Aversion)

هەموومان گوێمان لەم قسانە بووە: "با ئەم ئەزمونەمان لەدەست نەچێ." "با ئەوەی کەهەمانە لەدەستمان نەچێ." ئەمە هەمووی لەوەوە سەرچاوە ئەگرێ کە مرۆڤ لە ئەسڵا ئەترسێ لە ڕیسک (ڕیسک ئەڤێرس). سادەترین تاقیکردنەوە ئەوەیە (هەروەک پاوڵ ساموێلسن لە ئێم ئای تی کردی) کە بزانی چەند کەس لە پۆلێکی ئاساییدا ئامادەیە ١٠٠ دۆلار بخاتە شێر و خەتێکەوە کە چانسی بردنەوە و دۆڕان ٥٠ بە ٥٠ یە (تکایە لێرە باسی لایەنی شەرعی حەڵاڵ و حەرام ناکەم، وادابنێ حەڵاڵە، ئەیکەی یان نا؟). ئەگەر بیبەیتەوە ئەوە ١٠٠ دۆلار وەرەگریت و ئەگەر دۆڕایت ١٠٠ دۆلار ئەدەی. کێشەکەیە ئەوە کە مرۆڤ ڕێژەی دڵخۆشبوونی کەمترە لەئەگەری بردنەوە بە بەراورد بە ڕێژەی دڵتەنگبوونی لەئەگەری دۆڕان. جا پاوڵ ساموێلسن هەستا بە زیادکردنی پارەکە لەئەگەری بردنەوە، واتە ئەگەر دۆڕای هەر ١٠٠ دۆلار ئەدەی بەڵام ئەگەر بردتەوە زیاد لە ١٠٠ دۆلار وەرئەگری. دەرکەوت ئەبێ مرۆڤ دوو قات زیاتر وەگرێ لەئەگری بردنەوەیا ئیجا ئامادەیە تاقیبکاتەوە. واتە ئەگەر بردتەوە داوای زیاد لە ٢٠٠ دۆلار ئەکەی تا تاقیکردنەوەکە بکەی. جا ئەم بابەتە زەرەری زۆری لە ئێمە یاوە کە ناوێرین هەنگاوێک بنێین دنیایەک خەڵک لەدەورت کۆ ئەبێتەوە و ئەڵێ مەیکە زەرەر ئەکەی. لە ڕۆژئاوا تا ڕاددەیەکی زۆر ئەمە باشترە چونکە مرۆڤ بە تاک بڕیار ئەدات بەڵام لایخۆمان بە کۆ. وەک وتیشم زۆرینە لە ڕیسک ئەترسن، دەی کەواتە هەر ئەڵێن مەیکە. ئەمە بەشێکە لەوەی وای لە خەڵک کردووە کە بڵێ، کاکە وەڵا فڵان کەسیش بێ هەر وەک ئەوان ئەبێ، ئیتر بۆ سەری خۆمان بئێشێنین. نا نا، ئەسڵی بابەتەکە ئەوەیە ئەترسێ کە ئەو ئەزموونەی هەمانە لێمان تێکبچێ. بەس ئەگەر لێی بپرسی بێزەحمەت ئەم ئەزموونە چی تیابوو بۆ تۆ؟ ئەڵێ هیچ، بەس دیسان ئەترێ ئەو هیچەشی لەدەستبچێ. چونکە هەر وەک لە وێنەکەدا دیارە بەهای نیو دۆلار بۆ کەسێکی ئاسایی ئەگەر ١٧ بێت ئەوا بەهای لەدەستدانەکەی ٤١ کە دوو قات زیاترە. لە کار و بازرگانیشا، پاش رەچاوکردنی لایەنەکانی کارەکە ڕای زۆرینە هەر نەخێر و نەکردنە. من ناڵێم بیروڕا وەرمەگرە، وەریبگرە بەڵام لەکەسی شارەزا کە هەڵسەنگاندنی لۆجیکی ئەکا. ئەوەش بڵێم کە نەچیت بێ هیچ خوێندنەوەیەک دەستبکەی بە جێبەجێکردنی ئەمەچییە دوو کەس پەمپیان کردوویت. لەبەر ئەم هۆکارەیە کە شتێک هەیە بەناوی بزنز پلان. ئەگەر کات هەبوو لە پۆستێکا باسی بزنز پلان و گرنگییەکەی ئەکەم. تێبینی: پاول ساموێلسن زیاتر کاری لەسەر ڕیسک ئەڤێرژن کردووە، لۆس ئەڤێرژن کاری هاوبەشی دانیاڵ کانەمێن و ئامۆس تڤێرسکییە.

نوێترین بابەت

بابەتی هاوشێوە