بۆچی تێگەیشتنی ئابوریمان لاوازە؟

١- چونکە ئێمە وڵاتنین، بانکی ناوەندیمان نییە. بڕیاری چاپکردنی پارە لای بانکی ناوەندی وڵاتە کە لەبەغدادە. بڕیاری چاپکردنی پارە بڕیارێکی ئاڵۆزە و پەیوەندی بە ئاستی بەرھەمی وڵاتەوە ھەیە (GDP) لەگەڵ کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی ھەڵاوسان(Inflation). ئەمە وایکردووە کە حکومەت و خەڵکیش ڕێژەی پارەی چاپکراو وەک فاکت سەیر بکەن بێئەوەی بتوانن بەشداربن لە بڕیاردانیدا. ٢- بەگرنگ دانەنانی زانستی ئابوری و دارایی لەلایەن خەڵکەوە. لەکۆنەوە خەڵکی کوردستان حەزیان بە سەلامەتی کردووە و چانسی بەرزی دامەزراندن پێشینەبووە لایان. ئێمە گەلێکین ئەوەندە لە ڕیسک ئەترسین ناوێرین شووتی بێشەرت بکڕین. ٣- نەبوونی سیستم و پلانی ئابووری لەلایەن حکومەتەوە بەشێکیترە لە ھاوکێشەکە. بەشێوەیەکی گشتی ئابوری کورستان بە ھەڕەمەکی ڕۆیشتووە و پلانێکی دیاریکراوی نەبووە. ئەمەش لەمێشکی خەڵکدا دیسان وەک فاکتێکی نەگۆڕ لێکدەدرێتەوە. ٤- ئاستی لاوازی ئەم زانستانە لەناوەندەکانی خوێندندا. کاتێک دەرچووی ئەمبەشانە ناتوانن وەڵامی سادەترین ھاوکێشە ئابووریەکان بدەنەوە ئیتر خەڵک متمانەی نامێنێت و دیسان لەسەر زانستەکە حساب دەکرێت. ٥- لەکۆتاییدا قۆرخکاری بەھاوکاری فاکتەرەکانی سەرەوە ھیچ بەھایەک بۆ ئەم زانستە ناھێڵێتەوە و ڕێگەنادات لە مەرەکەبی سەر کاغەز زیاتربێت. ٦- ئەکرێت تۆی بەڕێز خاڵێک زیادبکەیت کە باسنەکرابێت.

نوێترین بابەت

بابەتی هاوشێوە